نێچیرڤان بارزانی بانگھێشتی ئیمارات كرا



 

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پرسی بوودجە، یاسای نەوت و غاز لەنێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق، دۆخی شنگال لەگەڵ كۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە ھەولێر، ئیبراھیم سەعید زاھری تاوتوێ كرد.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی كردووە لە كۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە ھەولێر، ئیبراھیم سەعید زاھری.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ھەردوولا جەختیان كردووەتەوە لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیمارات و فراوانكردنی ھاریكاریی ھاوبەشی نێوانیان، ھەروەھا دۆخی سیاسیی و ئابووریی عێراق و ھەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی ھەولێر-بەغدایان تاوتوێ كردووە.

كۆنسولی گشتیی ئیمارات، بانگھێشتنامەیەكی فەرمیی سەرۆكی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نھەیان گەیاندووەتە نێچیرڤان بارزانی بۆ سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

لە بانگھێشتنامەكەدا، ئاماژە بە خواست و گرنگیدانی ئیمارات بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و ھاریكاریی ھاوبەشی نێوانیان كراوە، ھەروەھا محەمەد بن زاید ئال نھەیان بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی بەرژەوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان ھەردوولا، چاوی لەوەیە لە ئیمارات پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی بكات.

لای خۆیەوە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە خۆشحاڵییەوە بانگھێشتنامەكەی بۆ سەردانی ئیمارات قبووڵ كردووە و باسی لە گرنگیی پەیوەندیی ئیماراتی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی كوردستان كردووە.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكراوە لەبارەی پرسی بوودجە، یاسای نەوت و غاز لەنێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق، دۆخی شنگال، ھەروەھا دوایین پێشھاتەكانی ناوچەكە بەگشتیی.

ڕێكاری نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار ڕاگەیەندرا
پێشت ڕێكاری نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار ڕاگەیەندرا
پەكەكە وەڵامی سوێد دەداتەوە
دواتر پەكەكە وەڵامی سوێد دەداتەوە
ەیوەندیدار