بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 بڕیار درا



سەرەتای مانگی ئادار دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت و پێش نەورۆز مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دەدرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، لیستی مووچە لە تەواوی فەرمانگە و وەزارەتەكان تەواو بووە و ڕەوانەی گەنجینەكان كراوە و ئەوانیش وردبینی كردنیان تەواو كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، “لە ئێستادا لیستی مووچەی مانگی 2 ئامادەكراوە و تەنها بڕیاری دابەشكردنی ماوە، كە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو، چونكە هێشتا بەشێك لە وەزارەتەكان و خانەنشینان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت”.

بەهۆی ئەوەی 5ی ئادار بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینی گەلی كوردستانەوە پشووە، بڕیارە لە 6ی ئادارەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 بكرێت و پێش پشووەكانی نەورۆز سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان مووچە وەربگرن.

پێشتریش، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، “بۆ مووچەی مانگی داهاتوش كێشە نییەو لەڕۆژانی پشوو مووچە دابەشدەكرێت، بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەران ‌و مووچەخۆران مووچەی خۆیان وەردەگرن”.

وتەبێژی حكومەت دەڵێت: “دڵنیایی دەدەین، حكومەت هەرچی پێبكرێت، مووچە لەمانگی داهاتوو دابەشدەكات‌و بەردەوامی بەدابەشكردنی مووچە دەدات، چونكە هەموو هەوڵەكانی حكومەت بۆ ئەوەیە چاكسازیی بكات‌و داهات زیادبكات، بۆ ئەوەی مووچە بەردەوامی هەبێت‌و مووچەش لەپێشینەی كارەكانمانە”.

هاتووچۆ ڕسومات و غەرامەی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوكردەوە
پێشت هاتووچۆ ڕسومات و غەرامەی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوكردەوە
لە سعودیە و هەرێمی كوردستان بە فەرمی ڕەمەزان دیاری دەكرێت
دواتر لە سعودیە و هەرێمی كوردستان بە فەرمی ڕەمەزان دیاری دەكرێت
ەیوەندیدار