هەرێمی كوردستان خێوەت بۆ بوومەلەرزەلێدراوان هەڵ دەدات



 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو هەزار و ٥٠٠ خێوەت لە ئادیامان هەڵ دەدات كە جێگای ٢٥ هەزار زیانبەركەوتووی بوومەلەرزەكانی تێدا دەبێتەوە.

كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی ئادیامان كراون لە یەكەم قۆناغدا دەستیان كردووە بە هەڵدانی ٥٠٠ خێوەت لە زەوییەكی چۆڵ لە گەڕەكی كایاڵك لە ئادیامان.

هەریەك لەو خێوەتانە جێگای ١٠ كەسی لەنێودا دەبێتەوە و خزمەتگوزارییە پێویستەكانیش پێشكەشی زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكان دەكرێن.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی بەڕێوەبردنی باری لەناكاو و كارەساتەكانی توركیا پلانی بۆ ئەوە دانەوە لە پێنج ناوچە دوو هەزار و ٥٠٠ خێوەت هەڵبدات كە جێگای نزیكەی ٢٥ هەزار كەسیان تێدا دەبێتەوە. دەزگاكە هەروەها مەیدانی كۆمەڵایەتی، خواردنگە، سەرئاو و گەرماو بۆ زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكان دروست دەكات.

بەڕێوەبەری بازنەی توركیای دەزگای خێرخوازیی بارزانی، عەبدولواحید ئەمین سەلیم بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند دوای بیستنی هەواڵی روودانی بوومەلەرزەكان بۆ هاوكاریكردنی زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكان كەوتوونەتە خۆ، “تەواوی ئەو كارانەی پێیان هەڵستاوین لە پێناو مرۆڤایەتیدان. تیمەكانمان لە مەڕەش، غازی عەنتاب، ئامەد، ئادیامان، ئیسكەندەرون خزمەتگوزاری تەندروستییان پێشكەش كردووە، هەروەها خۆراكیشیان گەیاندووە بە زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكان و خێوەتیشیان بۆ هەڵ دەدەین”.

عەبدولواحید ئەمین سەلیم ئاماژەی بەوە دا وەك قۆناغی یەكەم٥٠٠ خێوەت لەسەر ئەو زەوییە چۆڵە هەڵدەدەن كە لەلایەن پارێزگای ئادیامان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی باری لەناكاو و كارەساتەكانی توركیا بۆیان دەستنیشان كراوە.

دەشڵێت: “دوای هەڵدانی خێوەتەكان، تەواوی پێداویستییەكانی وەك راخەر و پێخەو بۆ خیوەتەكان دابین دەكەین، سۆبەیان بۆ دادەنێین و خۆراكیان پێ دەگەیەنین. بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی بەڕێوەبردنی باری لەناكاو و كارەساتەكانی توركیا خێوەتەكان دادەنێین”.

رێوشوێنی نوێ بۆ هەرزانكردنی دۆلار راگەیەندرا
پێشت رێوشوێنی نوێ بۆ هەرزانكردنی دۆلار راگەیەندرا
بەشێكی هاووڵاتیانی عێراق بۆ دەستكەوتنی دۆلار گەشتدەكەن
دواتر بەشێكی هاووڵاتیانی عێراق بۆ دەستكەوتنی دۆلار گەشتدەكەن
ەیوەندیدار