پێشمەرگەیەك لەسێدارە درا



 

سەركەوت ئەحمەدی، چالاكی سیاسیی خەڵكی شاری ڕوانسەر و پێشمەرگە كە ماوەی دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی حكوومەتی ئێران بەند كراوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە نهێنی لەسێدارە درا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرایكرد؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە سزای سێدارەی هاووڵاتییەك بە ناوی سەركەوت (ئارش) ئەحمەدی، چالاكی سیاسیی خەڵكی شاری ڕوانسەر، بە نهێنی لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای كرماشان جێبەجێ كرا.

سەركەوت ئەحمەدی، تەمەن ٢٩ ساڵ، چالاكی سیاسی و ئەندام و پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە مانگی یەكی ٢٠٢١، لە سنووری شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی كوشتنی ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە ناوی حەسەن مەلەكی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حەسەن مەلەكی، لەپێش دەرگای ماڵەكەی خۆی و لەلایەن كەسانێكی چەكداری نەناسراو كوژرا و دواتر گرووپی “تێكۆشەرانی ئاڵای سوور” بەرپرسیارەتیی كوشتنی ئەو ئەندامەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی بە ئەستۆ گرت.

چەند ڕۆژ دوای كوژرانی ئەو پلەدارەی هێزە حكوومەتییەكان، لانی كەم ١٢ كەس لە ئەندامانی بنەماڵەی سەركەوت ئەحمەدی، وەك باوك، خوشك و كەسوكاری دەستگیركران، ئەو كات سەركەوت لە شاری سلێمانیی باشووری كوردستان بوو.

كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو گەنجە كوردەی بە دژایەتی شۆڕشی ئێران تۆمەتباركردووەو بەپێی زانیارییەكان سەركەوت بە نیازی چوون بۆ ئەورووپا چووەتەوە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تا لەوێوە بچێتە باكووری كوردستان و توركیا.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە سەركەوت وازی لە كۆمەڵە هێناوە، كاتێك خواستی چوونە ئەوروپای هەبووە.

ڤیزای هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی کرا
پێشت ڤیزای هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی کرا
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار