ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، دەرئەنجامی سەردانی شاندی دانوستانکاری حکومەت بۆ بەغدا، وە شاندی سەرۆکی حکومەت بۆ فەڕەنسا و ئیمارات دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ وڵاتەکانی فەڕەنسا و ئیمارات باسدەکرێت.

لە بڕگەی دووەمیشدا، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی دەخرێتەڕوو.

ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ڕێگاوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بڕگەی سێیەمدا باسدەکرێت.

 

 

پێشمەرگەیەك لەسێدارە درا
پێشت پێشمەرگەیەك لەسێدارە درا
بوومەلەرزەیەك چەند شارێكی عێراقی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەك چەند شارێكی عێراقی هەژاند
ەیوەندیدار