بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی هەژاند



 

لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە بوومەلەرزە لە چەند شوێنێكی داوە، بەڵام زیانی گیانی و مادی تۆمارنەكراوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلەی ڕێختەر پارێزگەی ئامەدی باكووری كوردستانی هەژاند.

بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر پارێزگەی مەڕەشی باكووری كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر وڵاتی لوبنانی هەژاند.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٥.١ پلەی ڕێختەر شارۆچكەی درزی سەر بە پارێزگای فارسی باشووری ئێرانی هەژاند.

شارەزایانی بوومەلەرزەزانی پێشبینیانكردووە لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا زنجیرەیەك بوومەلەرزە چەند ناوچەیەك بهەژێنن، بەتایبات وڵاتانی كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست.

شارەزایان هۆشداری دەدەن مەترسی هەیە بوومەلەرزە لە ئەدەنە و قوبرس، چەند شارێكی سەرووی باكووری كوردستان بهەژێنن.

 

 

ڕووسیا تێستی مووشەكێكی كیشوەربڕی كرد
پێشت ڕووسیا تێستی مووشەكێكی كیشوەربڕی كرد
لەئورمیە سێ كەس لە سێدارەدران
دواتر لەئورمیە سێ كەس لە سێدارەدران
ەیوەندیدار