كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە



 

كتێبی تۆ دەریامی كە بەسەرهات و ئاوازەكانی هونەرمەند عەزیز شاڕۆخی لەخۆگرتووە بە سەرپەرشتی مەهدی بایزیدی و نووسینی سارا محەمەدیان نووسراوە، بڵاوكرایەوە.

مەهدی بایزیدی لەوبارەوە ڕایگەیاند، ئەو كتێبە نزیك بە 17 ساڵ لەمەوپێش لەلایەن دەزگەی ئاراسەوە لە هەرێمی كوردستان و لە ژمارەیەكی كەمدا لەچاپ درابوو، هەر بۆیە بڕیار درا كە بە هەندێك گۆڕانكارییەوە ئەو كتێبە دووبارە لەچاپ بدرێتەوە.

دەشڵێت: ئەو كتێبە بە چاودێری مامۆستا عەزیز شاڕۆخ ئاوڕی لەسەر درایەوە و دووبارە لە چاپدراو لە چاپی نوێیدا شێعر و ئاوازەكانی دوو ئەلبوومی دوایی ئەو هونەرمەندەی بە ناوەكانی مەهاباد و سكاڵا بۆ زیادكراوە.

ئەو كتێبە لە چوار بەشدا پێكهاتووە، بەشی یەكەم پێشەكییە و بەشی دووهەم بەسەرهاتی مامۆستا لە نووسینی خۆیەتی و بەشی سێهەم دەقی شێعر و ئاوازەكانی مامۆستایە و بەشی چوارەمیش ئەلبوومی وێنەیە.

بایزدی ڕاشیگەیاند: ئەو كتێبە لە 500 ژمارەدا و لەلایەن بڵاوگەی ڕۆژەوە لە سنە لە چاپ دراوە و لەلایەن ناوەندی كتێبی شنەوە لە سەقز ڕەوانەی بازاڕ كراوە.

ئایفۆنێك بە 63 هەزار دۆلار فرۆشرا
پێشت ئایفۆنێك بە 63 هەزار دۆلار فرۆشرا
هۆکاری دەرکەوتنی ڕووناکییەکانی پێش بوومەلەرزەکەی هاتای بە نادیاری ماوەتەوە
دواتر هۆکاری دەرکەوتنی ڕووناکییەکانی پێش بوومەلەرزەکەی هاتای بە نادیاری ماوەتەوە
ەیوەندیدار