هۆکاری دەرکەوتنی ڕووناکییەکانی پێش بوومەلەرزەکەی هاتای بە نادیاری ماوەتەوە



ئەو تیشکانەی بەر لە بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی هاتای باکووری کوردستان، لەئاسمانی هەندێک ناوچەو وڵات بینرا، ڕا جیاوازی لە نێوان بەشێک لە زانایانی بواری جیۆلۆجی و بوومەلەرزەزانیدا دروستکرد.

 

بەشێک لەزانایان دەڵێن، بوومەلەرزەکان بەهۆی بەهێزیان و کاتی ڕوودانیان هەندێک جار ڕەنگدانەوە بەهۆی دەرپەڕینی گازەکان دێتە ئارا، کاتێک بوومەلەرزە ڕوودەدات پەستانی بەهێزی نیو چینە بەردەکان هیزێکی کارەبایی گەورە بەرهەمدەهێنن لە میانی تێپەڕینیان بە نێو درز و کەلەبەرەکاندا، کاتێک لەگەڵ بەرگە هەوا یەکانگیر دەبن، چەند تیشکێکی ڕووناک بەشێوەیەکی ستونی دروستدەکەن .

 

بەر لە بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی هاتای باکووری کوردستان، جگە لەتورکیا، لە هەریەکە لە سوریا، عێراق، میسر و لوبنانیش ئەو تیشکانە بینراون.

 

دەرکەوتنی ئەو تیشکانە لەئاسمانی هەندێک وڵات، ترس و دڵەڕاوکێی بۆ هاووڵاتیان دروستکرد، لە کاتێکدا وێڕای ترس لە ڕوودانی بوومەلەرزە، بایەکی بەهێزیش لەسەروەختی دەرکەوتنی ئەو تیشکانە چەند ناوچەیەکی گرتبووەوە و زۆرێک لە هاووڵاتیان ترسی ئەوەیان هەبووە کە دەرکەوتنی ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوەی روودانی بوومەلەرزە.

 

گۆڕانکارییەکانی کەش و ئاو و هەوا، لەم ماوەیەی دوایدا، زۆر دیاردەی سامناکی هێناوەتە بوون، جیا لە دەنگی بەرز و دەرکوەتنی تیشکە ڕووناکەکان ئێستا وەک زانایان دەڵێن؛ پاڵەپەستۆیەکی بەهێزی پلێتی ئەنادۆل لەسەر ڕۆژئاواو باشوری ڕۆژئاوای تورکیا درووستبووە و کاریگەری لەسەر کۆی گشتی پلێتەکان کردووە، بەجۆرێک ئەم کاریگەرییە هۆکار بووە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوورە ئاوییەکانی هەندێک وڵات ئاوی کەناراوەکانی دەریای سپی هەڵکشان و داکشانێکی نامۆ بکات، بەجۆرێک کە تەنیا لە ناوچەی عكای فەلەستین ئاوی دەریای سپی، بە ئەندازەی ٢٠٠ مەتر،دوای زەمینلەرزەکەی تورکیا پاشەکشەی کردووە.

 

دەزگای فریاگوزاری و کارەساتی لەناکای تورکیا (ئافاد)، هۆشداریداوەتە هاووڵاتیانی پارێزگای هاتای، تا لە ناوچە کەناراوە ئاوییەکان دووربکەونەوە.

 

ئافاد ڕایگەیاندووە؛ بەهۆی دوو بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی پارێزگای هاتایی، ئاستی ئاوی کەناراوەکان لەبەندەری ئەسکەندەرۆنەی هاتای زۆر بەرزبوەتەوە، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکەناراوە ئاوییەکان دوربکەونەوە.

 

پیشتر شارەزایانی جیۆلۆجی، بۆ خۆپارێزی لەئەگەری رودانی گەردەلولی دەریاو تسۆنامی، هۆشداریاندایە هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانەی کەنزیکن لەکەنارە ئاوییەکانەوە، تا لەکاتی روودانی بوومەلەرزەکان، خۆیان لەمەترسی دیاردەی بەرزبوونەوەی ئاوی کەناراوە دەریاییەکان بپارێزن.

 

لەلایەکی دیکە، ناجی گورور، زانای بەناوبانگی بومەلەرزەزانی تورکیا، داوای لە دەسەڵاتداران و هاوڵاتیانی تورکیا کرد بەئاگابن لە دەرئەنجامەکانی بومەلەرزەی دیکە، کە ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە هەندێک ناوچەدا ڕووبدات.

 

ناجی گورور، لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە “تویتەر” هۆشداری لەبارەی بوومەلەرزەی دیکە بڵاوکردەوە کە ڕەنگە لە ئەدەنە و قوبرس ڕووبدەن.

 

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە٢٠-٢-٢٠٢٣ دوو بوومەلەرزەی نوێ بە گوڕی ٦.٣ و ٥.٨  پلە باشووری تورکیای لە نزیک سنووری سووریا هەژاند، کە بەهۆیەوە ٢٩٤ برینداری لێکەوتەوە.

كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە
پێشت كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە
کەی ٢٠ هەزار یەکە نیشتەجێبوونەکەی کرێنشینان دروستدەکرێن؟
دواتر کەی ٢٠ هەزار یەکە نیشتەجێبوونەکەی کرێنشینان دروستدەکرێن؟
ەیوەندیدار