تەندروستی هەرێم هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی تەندروستی هەرێم هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگاكان لە كەرتی تایبەت ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕێنمایی ژمارە (6) تایبەت بە دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا تەندروستییەكان، كە دانەمەزراون بڵاودەكاتەوە بۆ دامەزراندنیان لە كەرتی تایبەت.

وەك لە ماددەی دووەمی ڕێنماییەكەدا هاتووە، هەر نەخۆشخانە و سەنتەرێكی تایبەت دەكرێتەوە ڕێژەی 40%ی كارمەندەكانی لە دامەزراوانی كەرتی گشتی بن و 60%ی بۆ ئەوانە بێت، كە دانەمەزراون و ساڵانەش ڕێژەی 5% لە دامەزراوەكان كەم بكاتەوە و لە بەرامبەردا 5% بۆ دانەمەزراوەكان زیاد بكات.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو پەرستار و كارمەندانەی لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتەكان كاردەكەن پشتگیری وەزارەت و سەندیكای خۆیان هەبێت.

دەقی ڕێنماییەكە:

“بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ بازرگانانە و فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ناگرێتەوە”
پێشت “بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ بازرگانانە و فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ناگرێتەوە”
بایدن لە كێیڤەوە بۆ ئۆكراینییەكان: ئەمەریكاییەكان و جيهان لەگەڵتاندان
دواتر بایدن لە كێیڤەوە بۆ ئۆكراینییەكان: ئەمەریكاییەكان و جيهان لەگەڵتاندان
ەیوەندیدار