سەرمای شەوان كۆتایی دێت و كەشی بەهارە دەستپێدەكات



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەو شەپۆلە سەرمایەی شەوانە لە ناوچەكانی هەرێم هەیە و پلەی گەرما دەهێنێتە خوار سفری سیلیزی، كۆتایی دێت و كەشێكی بەهارە تا كۆتایی ئەم مانگە دەستپێدەكات.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی جێگیربونی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان بەرزی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانی کوردستان و عێراق و بەشێکی زۆری ئەوروپا، بۆ ماوەی چەندین ڕۆژە کەشی ناوچەکانمان بە سەقامگیری بەڕێ کردووە و هیچ شەپۆلێکی سەرانسەری ڕوی تێنەکردوین لەگەڵ ئەوەشدا بارستە هەوایەکی سارد دابەزیوەتە ناوچەکانمان و کەشێکی سارد دەستیپێکردوه، ئەم سەرمایە ڕۆژی چوار شەممە کۆتایی پێدێت.

ڕاشیگەیاند، شەپۆلی بارانبارین بەم نزیکانە لەئارادا نیە بۆ هەرێمی کوردستان واتا تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە پێشبینی ناکرێت و ئەگەر هەشبێت دوای 28ی مانگ باران دەستپێدەکاتەوه.

وتیشی، “جوتیاران ئەوانەی بەنیازن کیمیایی بكەن بە بەروبوومە کشتوکاڵیەکانیان تا ئەم ماوەیە هیچ جۆرە کیمیاییەک نەڕشێنن، چونكە جارێ باران نابارێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەی نەخشەکان ئەوانەی دوورمەودان و ئەو سەرچاوانەی باوەڕپێکراون ئاماژە بە بارینی بارانی زۆر دەكەن لە مانگی 3 و 4 پشتیوان بەخوای گەورە و تەنانەت لەسەر نەخشەکانیش شەپۆلەکانی ئەو دوو مانگە دەرکەوتوون.

ناسا: شەپۆلێكی ئاگریی بەهێزی خۆر دەگاتە زەوی
پێشت ناسا: شەپۆلێكی ئاگریی بەهێزی خۆر دەگاتە زەوی
بەنداوێكی دیكە لە هەرێم دروستكرا و توانای گلداناوەی 7 ملیۆن م 3 ئاوی هەیە
دواتر بەنداوێكی دیكە لە هەرێم دروستكرا و توانای گلداناوەی 7 ملیۆن م 3 ئاوی هەیە
ەیوەندیدار