ناسا: شەپۆلێكی ئاگریی بەهێزی خۆر دەگاتە زەوی


خۆر ئاژانسی ناسای ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت، كە شەپۆلێكی بەهێزی ئاگریی خۆر گەیشتووە بە بەرگەهەوای زەوی و بۆتە هۆی پچڕانی شەپۆلە ڕادیۆییەكان و كاریگەری لەسەر كارەبا و سیگناڵی گەشتیاری و كەشتییە ئاسمانییەكان دەبێت.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی (ناسا)، ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند، ئاگرێکی بەرفراوانی خۆر سەریهەڵداوە، ئەمەش بۆتە هۆی پچڕانی کاتی شەپۆلە ڕادیۆییەکان لەو دیوەی زەوی، كە ڕووبەڕووی خۆرە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆر تیشکێکی بەهێزی خۆی دەرکردووە، کە کاتژمێرێک و ١٢ خوولەکی خایاند و نزیکەی کاتژمێر ٣:١٦ خولەکی پاشنیوەڕۆ گەیشتە لوتکە و ئەم درەوشاوەییە بە درەوشانەوەی (X2.2) پۆلێن دەکرێت “پۆلی X ئاماژەیە بۆ توندترین بڵێسە، لە کاتێکدا ژمارەکە زانیاری زیاتر لەسەر هێزەکانیان دەدات”.

ناسا ڕاشیگەیاندووە، “ئەو بڵێسە دەتوانێت کاریگەری لەسەر شەپۆلە ڕادیۆییەکان و تۆڕەکانی کارەبا و سیگناڵەکانی گەشتیاری هەبێت و مەترسی لەسەر کەشتییە ئاسمانییەکان دروست بکات”.

لای خۆیەوە ماڵپەڕی (بۆشایی ئاسمان) ئاشکرای کردووە، ئەو درەوشانەوەیە گەورەیە لە پشت “ڕەشبوونەوەی کاتی” بۆ شەپۆلە ڕادیۆییەکانە لە دیوی زەوی بەرامبەر خۆر”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها ئەو بڵێسەیە بۆتەهۆی دەردانی بارستەی تاجە، کە بە ئازادکردنی بڕێکی زۆر لە ماددە و کێڵگە موگناتیسیەکان و تیشکی کارۆموگناتیسی بۆ بۆشایی ئاسمان لە سەرووی ڕووی خۆرەوە بەدەست دێت”.

بەوێنە؛ باران و بەفر ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك زیاد دەكات
پێشت بەوێنە؛ باران و بەفر ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك زیاد دەكات
سەرمای شەوان كۆتایی دێت و كەشی بەهارە دەستپێدەكات
دواتر سەرمای شەوان كۆتایی دێت و كەشی بەهارە دەستپێدەكات
پەیوەندیدار