بەنداوێكی دیكە لە هەرێم دروستكرا و توانای گلداناوەی 7 ملیۆن م 3 ئاوی هەیە


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، بەنداوێكی دیكە لە هەرێم دروستكرا و توانای گلداناوەی 7 ملیۆن م 3 ئاوی هەیە و بڕی تێچو 9.22 ملیار دینار بووە و لەڕێی لیژنەیەكەوە چاودێری دەكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی ڕودەدەن.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەنداوی خەنس یەكێكە لەو چوار پڕۆژە بەنداوەی لە ساڵی 2022 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان تەواوكراوە و لەقۆناغی وەرگرتنی سەرەتاییدایە و تێست بۆ تۆكمەیی و بەرگری بەنداوەكە ئەمساڵ پڕكراوە لەئاو، لەڕێی لیژنەیەكەوە چاودێری دەكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی ڕودەدەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە جۆری بەنداوەكە خاكی پڕكراوەیە و دەكەوێتە پارێزگای دهۆك قەزای شێخان و توانای خەزنكردنی 7 ملیۆن م 3 ئاوی هەیە و بەرزییەكەی 34.5 م و درێژیەكەی 195 م لەگەڵ سەرڕێژ و دەرچەی ئاودەر دوو بۆری تیرە 90 سم و 50 سم و بڕی تێچوەكەی 9.22 ملیار دینارە.

 

سەرمای شەوان كۆتایی دێت و كەشی بەهارە دەستپێدەكات
پێشت سەرمای شەوان كۆتایی دێت و كەشی بەهارە دەستپێدەكات
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
دواتر پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار