چۆنیەتی ئامادەكردنی سۆیا(گۆشت گیا) بۆ منداڵ



پزیشكێكی پسپۆڕی گەشە و خۆراكی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، سۆیا (گۆشت گیا) یەكێكە لە بەروبوومە پاقلەمەنیەكان كە بەشێوەی قیمەی وشك كراو لە بازاڕدا هەیە و نرخی گونجاوە، دەتوانرێت لە تەمەنی هەشت مانگیەوە بە منداڵ بدرێت.

‎د.تارا علی بابان ،‎پزیشكی پسپۆڕی گەشە و خۆراكی مناڵان بڵاویكردەوە، كە سۆیا (گۆشت گیا) سودی زۆری بۆ تەندروستی مندڵ هەیە، سۆیا دەتوانرێت لە تەمەنی هەشت مانگیەوە بدرێت بە منداڵ.

چەند ڕێگایەكی ئاسان بۆ ئامادەكردنی سۆیا:
1. لەگەڵ شۆربا، سۆیاكە بۆ ماوەی نیو سەعات بكەرە ناو ئاوەوە تا نەرم دەبێتەوە، پاشان بیهارەو تێكەڵاوی ئەو شۆربایەی بكە كەئەتەوێت بیدەیت بە مناڵەكەت و لەگەڵیدا بیكوڵێنە بۆ ماوەیەكی كەم.
2. لەگەڵ مەعكەرۆنی، پاش نەرم بونەوەی سۆیاكە لە ئاودا، لەگەڵ چەند جۆرێك لە سەوزەوات(بیبەر، پیاز، كولەكە، برۆكۆلی….) بیكە سەر ئاگر تا هەمووی نەرم دەبێتەوە، پاشان بیهاڕەو تێكەڵاوی دۆشاوی تەماتە یان هەرجۆرێكی تری ساوس بكەو بیكە بەسەر مەعكەرۆنیە كوڵاوەكەدا(ئەم ڕێگەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو مناڵانەی كە حەزیان لە مەعكەرۆنیە و سەوزەوات ناخۆن).
3. وەك قیمە، پاش نەرم بونەوەی سۆیاكە، سوری بكەرەوە لەگەڵ هەر شتێكی تر كە خۆت ئارەزوی دەكەیت، وەك لەفەیەكی قیمە بیدە بە منداڵەكەت.

پێشبینی دەكرێت بومەلەرزەیەكی وێرانكەر لە ئیستەنبوڵ ڕووبدات
پێشت پێشبینی دەكرێت بومەلەرزەیەكی وێرانكەر لە ئیستەنبوڵ ڕووبدات
موقتەدا سەدر؛ داوا لە وڵاتانی جیهان گەمارۆكانیان سەر سوریا هەڵگرن
دواتر موقتەدا سەدر؛ داوا لە وڵاتانی جیهان گەمارۆكانیان سەر سوریا هەڵگرن
ەیوەندیدار