کەشناسی: ئەمشەو ساردترین شەوی ساڵ دەبێت



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەو تا سبەى بەیانى زوو نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دابەزێت بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ و ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت تاوەکو ئێستا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، شەختە لەو شوێنانەى تەڕ و شێ دارن دروست دەبێت و ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت تاوەکو ئێستا.

لە سەنتەرى شارەکان نزمترین پلەکانى گەرما پێشبینى دەکرێ بەم شێوەیەى خوارەوە بێت :-
هەولێر -2 پلەى سیلیزى
سلێمانى -3 پلەى سیلیزى
دهۆک -3 پلەى سیلیزى
هەلەبجە -2 پلەى سیلیزى
کەرکووک و ناوچەکانى گەرمیان لە نێوان (-1 و0) پلەى سیلیزى دەبێت

لە سلێمانی مووچەی خانەنشینان بوو بە کارتی ئەلیکترۆنی
پێشت لە سلێمانی مووچەی خانەنشینان بوو بە کارتی ئەلیکترۆنی
بافڵ جەلال تاڵەبانی : لای ئێمە كەرتی پەروەردە زۆر لە نەوت و غاز گرنگترە
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی : لای ئێمە كەرتی پەروەردە زۆر لە نەوت و غاز گرنگترە
ەیوەندیدار