كۆمپانیای بەڕێز وەڵامی ڕاپۆرتێكی “ئامانجداری دیپلۆماتیك” دەداتەوە



گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز لە وەڵامی ڕاپۆرتێكی پەیجی “دیپلۆماتیك” سەبارەت بە دەستگیركردنی وەبەرهێنێكی تورك و بەستنەوەی بە ناوی خاوەنی كۆمپانیاكەوە ڕایدەگەیەنێت، ئێستا جۆرێك لە ڕۆژنامەنووس هاتوونەتە مەیدانەكە، دۆخە نەخوازراوەكان دەقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی كەسی و تایبەتی خۆیان و بیانو بە سەرمایەدار و خاوەنكاری ئەم هەرێمە دەگرن.

گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز لە ڕوونكردنەوەكەدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەم تاقمە بە كارەكانیان تەنها مەبەستیان لێدانە لە كەسێكی دیایكراو نەك خەمی خەڵك، لە كاتێكدا ئەو كەسە، لەسەروەختی ڕوودانی بوومەلەرزەكەو دەستپێكردنی كەمپەینی هاوخەمتانین ڕۆڵێكی ئەرێنی بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری وەك ئەندامێكی كارا لە ئەنجومەنی ئەو كەمپەینەدا دەگێڕێت و تا ئێستاش لەهەوڵەكانی بەردەوامە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە لە وەڵامی ئەو ڕاپۆرتە ئامانجدارەیان داوای یاسایی تۆمار دەكەین” و دەشڵێت: “لەهەر دۆخێكیشدا كارەساتەكان زیان بە یەكەكانمان بگەیەنن، ئێمە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی دەخەینە سەرشان و ئێوەش هەر كوتینی ئاسنی ساردتان بۆ دەمێنێتەوە”.

ڕوونكردنەوەیەك لە گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێزەوە
پەیجی دیپلۆماتیك كە پەیامنێرێكیان بەناوی (بەشدار بازیانی) داوای یاسایی لەسەر تۆماركراوە لەماوەی ڕابردوداو ئێستاش بەردەوامە، كە بە بیانووی جۆراو جۆر و بۆ بەرژەوەندی تایبەت چەندین جار هاتووەتە كۆمپانیا، لە نوێترین پەڵپ و پەلاماردانیان بۆ دنەدانی بەكاربەرانی سۆشیال میدیا، دەستگیركردنی وەبەرهێنێكی تورك بە ناوی خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز دەبەستنەوە، كە ئەم كارەیان جگە لە دەرگا واڵاكردن بۆ ناوزڕاندن و بەلاڕێدابردنی بەكاربەران، دۆخێكیشیان لە میدیای كوردیدا خولقاندووە، كە بنەماو ئاكارە رۆژنامەنووسیەكان لێی بێبەرییە و وایانكردووە میدیا وەك دەسەڵاتی چوارەم بخەنە ڕادەی ئەوپەڕی بێزراوی و بێمۆڕاڵی، ئەم تاقمە بە كارەكانیان تەنها مەبەستیان لێدانە لە كەسێكی دیایكراو نەك خەمی خەڵك، لە كاتێكدا ئەو كەسە، لەسەروەختی ڕوودانی بوومەلەرزەكەو دەستپێكردنی كەمپەینی هاوخەمتانین ڕۆڵێكی ئەرێنی بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری وەك ئەندامێكی كارا لە ئەنجومەنی ئەو كەمپەینەدا دەگێڕێت و تا ئێستاش لەهەوڵەكانی بەردەوامە.

بەداخەوە، ئێستا جۆرێك لە رۆژنامەنووس هاتوونەتە مەیدانەكە، دۆخە نەخوازراوەكان دەقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی كەسی و تایبەتی خۆیان و بیانو بە سەرمایەدار و خاوەنكاری ئەم هەرێمە دەگرن و درۆی شاخدرا و تۆمەتی بێ بنەما دادەتاشن و لە میدیاو سۆشیاڵمیدیاكانیان ژەهر دەرێژن.

ئێمە لە وەڵامی ئەو ڕاپۆرتە ئامانجدارەیان جگە لە تۆماركردنی داوای یاسایی، ئەوەیان بە گوێدا دەدەین، كە خودا نەكات هاوشێوەی ئەو بوومەلەرزەیەی لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا لە هەرێمەكەمان ڕووبدات، دەنا ئەو پرۆژانەش كە دیپلۆماتیك پارەیان بە ناوی ریكلام لێوەردەگرێت بە دامەزراوەكەی خۆشیانەوە لەگەڵ زەوی یەكسان دەبن.

لەهەر دۆخێكیشدا كارەساتەكان زیان بە یەكەكانمان بگەیەنن، ئێمە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی دەخەینە سەرشان و ئێوەش هەر كوتینی ئاسنی ساردتان بۆ دەمێنێتەوە.

ئەمریكا دەستی بەسەر هەموو مامەڵە داراییەكانی عیراقدا گرتووە
پێت ئەمریكا دەستی بەسەر هەموو مامەڵە داراییەكانی عیراقدا گرتووە
عێراق بۆ سیستمی نوێی دۆلار دوابڕیاری ڕاگەیاند
دوات عێراق بۆ سیستمی نوێی دۆلار دوابڕیاری ڕاگەیاند
پەیوەندیدر