لە عێراق ڕێستۆرانتێكی تەمەن 5000 ساڵ دۆزرایەوە



 

لە عێراق شوێنەواری رێستۆرانتێكی سەردەمی سۆمەرییەكان دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

شوێنەوارەكە لەلایەن تیمێكی هاوبەشی ئیتاڵی و ئەمەریكی لە باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای زیقار دۆزراوەتەوە كە گەورەترین شوێنەوارەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەكەوێتە ئەو پارێزگایە.

تیمە هاوبەشەكە كە لە هەردوو زانكۆكانی (پێنسلڤێنیا و پیسا)ـوە هاتوونەتە عێراق، لە رێستۆرانتەكەدا سیستەمی ساردكەرەوەی سەرەتایی، فڕنی گەورە، قاپ و كەلوپەلی ئامادەكردن و پێشكەشكردنی خواردنیان دۆزیووەتەوە.

شوێنەوارناسان باس لەوە دەكەن، رێستۆرانەتەكە دوو شوێنی بۆ خواردن و خواردنەوە هەبووە، یەكێك كراوە و ئەوەی دیكە داخراو.

ئەو شارەی ڕێستۆرانتەكەی تێدا دروستكراوە، بە شاری لاگاش ناسراوە، كە شارێكی كۆنی سۆمەری بووە و ناوەندێكی شارستانیەت بووە لە میزۆپۆتامیا.

وێنەی بەشێك لە رێستۆرانتەکە - فۆتۆ: AFP

وێنەی بەشێك لە رێستۆرانتەکە - فۆتۆ: AFP

 

وەزیری دەرەوەی عێراق: لەگەڵ ئەمریكا لەسەر دۆلار ڕێككەوتین
پێشت وەزیری دەرەوەی عێراق: لەگەڵ ئەمریكا لەسەر دۆلار ڕێككەوتین
نزیكەی ٢٦ ملیۆن كەس پێویستییان بە هاوكاری مرۆیی هەیە
دواتر نزیكەی ٢٦ ملیۆن كەس پێویستییان بە هاوكاری مرۆیی هەیە
ەیوەندیدار