نیكی هایلی خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات



نیكی هایلی كۆماریخواز و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ساڵی 2024 ڕادەگەیەنێت و دەبێتە یەكەم كاندیدی دەركەوتوو كە كێبڕكێ‌ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بكات.

هایلی كە پێشتر باڵیۆزی ئەمریكا بوو لە نەتەوە یەكگرتووەكان، لەڕێی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بۆ لایەنگرانی ڕایگەیاند”من كاندیدی سەرۆكاتیم”.

بۆ چەند هەفتەیەك دەچێت چاوەڕوان دەكرا هایلی تەمەن 51 ساڵ خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2024 ڕابگەیەنێت.

پێشتر ئەو ژنە كۆماریخوازە، لە چارڵستون لە ساوس كارۆڵاینا ئەو ویلایەتەی خۆی حاكمی بوو، بەڵێنی ڕاگەیاندێكی تایبەت”ی بە لایەنگرانی دابوو.

هێرشکرایە سەر برایەکی د. کازم فاروق بە سەختی بریندارکرا
پێشت هێرشکرایە سەر برایەکی د. کازم فاروق بە سەختی بریندارکرا
شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و لە شارێك بەفر دەبارێت
دواتر شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و لە شارێك بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار