شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و لە شارێك بەفر دەبارێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەگەر بارینی بەفرێكی كەم لە سلێمانی هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی چوار شەممە ١٥-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و لە ئەنجامی کاریگەری بارستەھەوای ساردی باکوری ناوچەکە و ھاتنی بڕێک ھەور لە ڕۆژئاوای عێراقەوە لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

ڕاشیگەیاند، لەکاتەکانی شەودا بۆ بەرەبەیانی پێنج شەممە ١٦-٢ لەناوچەکانی سونوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای ھەڵەبجە ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەند ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر بەڕێژەی ١ تا ٣ سەنتیمەتر لەناوچە شاخاوییەکاندا.

وتیشی، “ئەگەر ھەیە لەسەنتەری شاری سلێمانیش پڕوشە بەفر ببارێت و پلەکانی گەرما سبەینێ‌ بەڕێژەی ١ پلە نزم دەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری ئەم شەپۆلە لاوازە پێش نیوەڕۆی پێنج شەممە ١٦-٢-٢٠٢٣ کۆتایی پێدێت.

نیكی هایلی خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات
پێشت نیكی هایلی خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات
ئەمریكا بۆ ئۆكراینا: دانوستان لەگەڵ ڕووسیا بكە
دواتر ئەمریكا بۆ ئۆكراینا: دانوستان لەگەڵ ڕووسیا بكە
ەیوەندیدار