چالاكوانان لەدەربەندخان دەست بەمانگرتن لەخواردن و خواردنەوە دەكەن



دەستەیەك لەچالاكوانان و خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنن، تا حكومەت وەڵامی داواكارییەكانیان نەداتەوە، لە سبەینێوە دەست بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە ڕادەگەیەنن.

دەستەیەك لەچالاكوانان و خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە، كە لە ڕۆژی دوانزەهەمیی خۆپیشاندانەكانیان بڕیارییانداوە لە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 10ی بەیانیەوە مانگرتن لەخواردن و خواردنەوە ڕابگەیەنن، تا حكومەت وەڵامی داواكارییەكانیان دەداتەوە.

هاوكات داوا لە سەرجەم فەرمانگەكانی دەربەندیخان دەكەن، كە سبەی بایكۆتی دەوام بكەن بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مەدەنی دەربەندیخان با هەموویان بێینە شوێنی خۆپیشاندانەكان و لە ڕێگەی بایكۆتەوە داوای مافەكانیان بكەن.

پێنج جۆری جیاوازی قەڵەوی ورگ و هۆكارەكانی
پێشت پێنج جۆری جیاوازی قەڵەوی ورگ و هۆكارەكانی
سوریا؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە پێنج هەزاری كەسی تێپەڕاند
دواتر سوریا؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە پێنج هەزاری كەسی تێپەڕاند
ەیوەندیدار