ئەم هەفتەیە مووچەی 4 وەزارەت و چەند دامەزراوەیەك دابەش دەكرێت



بەپێی لیستی مووچەی مانگی یەك، كە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە ئەم هەفتەیە مووچەی 4 وەزارەت و چەند توێژ و دامەزراوەیەك خەرج دەكرێت.

بەپێی لیستی مووچە، سبەینێ‌ یەك شەممە مووچەی مانگی 1ی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگاكانی نەوت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و هەروەها بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی لیستەكە، ڕۆژی سێ شەممە 2023/2/14 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و دەزگای گشتی ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

بوومەلەرزەیەكی دیكە باكووری كوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەكی دیكە باكووری كوردستانی هەژاند
عیراق بەشە نەوتێكی تر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكات
دواتر عیراق بەشە نەوتێكی تر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكات
ەیوەندیدار