بوومەلەرزەیەكی دیكە باكووری كوردستانی هەژاند



دوابەدوای دوو بووومەلەرزە بەهێزەكەی هەفتەی ڕابردوو، كە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانی هەژاند، چەندین پاشلەرزەی دیكە ڕوویانداوە و ئەمڕۆش بوومەلەرەزەیەكی دیكەی بەهێز ناوچەكەی هەژاند.

دەزگای بەهاناوەچوون و فریاگوزاری توركیا (ئافاد) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی دیكەی بەهێز بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر پارێزگای مەڵاتییەی لە باشووری وڵات “باكووری كوردستان” هەژاندووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەكانی هەفتەی ڕابردووەوە تاوەكو ئێستا 1700 پاشلەرزەی دیكە ناوچەكانی وڵاتیان گرتۆتەوە.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 92 هەزار و 697 كەس گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەكان و بەهۆی بوومەلەرزەكانیشەوە 20 هەزار و 699 كەس گیانیان لەدەستداوە و 80 هەزار و 88 كەسیش بریندار بوون.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ئەم هەفتەیە مووچەی 4 وەزارەت و چەند دامەزراوەیەك دابەش دەكرێت
دواتر ئەم هەفتەیە مووچەی 4 وەزارەت و چەند دامەزراوەیەك دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار