عیراق بەشە نەوتێكی تر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكات



وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كارت سوتەمەنی (پشكی نەوتی سپی)، لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە لە بەغدا و پارێزگاكانی باكوور دابەش دەكرێت.

ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حسێن تاڵب بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سەر بە وەزارەتی نەوت بڵاویكردەوە”كارتی سوتەمەنی بۆ ئەم مانگە لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە دەستپێدەكات كە پشكی نەوتی سپی بۆ بەغدا و پارێزگاكانی باكوور لەخۆدەگرێت”.

بە وتەی حسێن تاڵب”كارتی سوتەمەنی بۆ ماوەی دوو مانگە كاریی پێدەكرێت و پشكی هەر خێزانێكیش 50 لیتەر كە پابەندبوونی وەزارەتی نەوتە و پشكی مانگی شوباتیش بە هەمان بڕ دەبێت و بەسەر خێزانەكاندا دابەش دەكرێت”.

ماوەی سێ‌ ساڵە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نەوت دابەش نەكراوە، لەكاتێكدا زستانی هەرێمی كوردستان سارترین ناوچەیەی عیراقەوە و دانیشتوانەكەی پێویستییەكی زۆریان بە نەوتە بۆ خۆگەرمكردنەوە.

ئەم هەفتەیە مووچەی 4 وەزارەت و چەند دامەزراوەیەك دابەش دەكرێت
پێشت ئەم هەفتەیە مووچەی 4 وەزارەت و چەند دامەزراوەیەك دابەش دەكرێت
ئۆكراینا سامانە دەستبەسەرداگیراوەكانی ڕووسیا دەفرۆشێت
دواتر ئۆكراینا سامانە دەستبەسەرداگیراوەكانی ڕووسیا دەفرۆشێت
ەیوەندیدار