ڕاوێژكاری دارایی سودانی باسی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەكات



ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بودجەی گشتی ساڵی 2023ی فیدڕاڵی پشت دەبەستێت بە نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی دراو، كە ئەمڕۆ بە 1300 دینار بۆ یەك دۆلار پەسەند كرا.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، بڕیاری هەموار كردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو زۆر گونجاوە لەگەڵ ڕێژەی ئەو بەرزبوونەوەیەی لە هەژماری بودجەی عێراق بەدەستهاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەکە پاڵپشتی لە بەردەستبوونی یەدەگی دەرەکی فەرمی دەکات، کە پاڵپشتی دراوی عێراقیە، کە لە ئێستادا گەیشتۆتە ١١٥ ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی دەبێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چالاكی و پێشبینییەكانی هەڵاوسان، كە لەم سێ‌ مانگەی دواییدا تووشی وڵات بووە و دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیانی خراپتر كردبوو.

جەختیشی كردەوە، بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023 پشت بە نرخی نوێی ئاڵوگۆڕ دەبەستێت، كە 130 هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیاری هەموار كردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی پەسەند كرد، كە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكدا بانكی ناوەندی ئاڕاستەی حكومەتی كردبوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیار درا 100 دۆلار بكرێتە 130 هەزار دینار و لە بودجەشدا جێگیر بكرێت و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا.

 

“بە  ٥٠٠ بەتانی، لە کەمپەینی هاوخەمتانین بەشداربووین”
پێشت “بە ٥٠٠ بەتانی، لە کەمپەینی هاوخەمتانین بەشداربووین”
وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكا دەداتەوە
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكا دەداتەوە
ەیوەندیدار