حكومەتی عێراق نرخی 100 دۆلاری كرد بە 130 هەزار دینار



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی 100 دۆلار لە بودجەدا بە 130 هەزار دینار جێگیر بكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبۆتەوە و گفتوگۆ لەسەر نرخی دۆلار و پڕۆژە گەڵاڵەكراوەكەی بانكی ناوەندی بۆ بەهای دینار و دۆلار كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا نرخی هەر دۆلارێك لە بودجەی گشتی ساڵی 2023دا بە 1300 دینار دیاری بكرێت.

ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ داڕشتنەوەی بودجە لەسەر بنەمای ئەو نرخە تاوەكو پەسەند بكرێت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.

لای خۆشیەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە،حکومەتی عێراق بڕیاری بانكی ناوەندی پەسەندكرد بۆ دەستكاریكردنی بەهای دۆلار بەجۆرێك ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣٠ هەزار دینار.

رەبیع نادر، سکرتێری رۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە، حکومەتی عێراق بڕیاری بانكی ناوەندی پەسەندكرد بۆ دەستكاریكردنی بەهای دۆلار بەجۆرێك ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣٠ هەزار دینار.

May be an image of ‎1 person and ‎text that says '‎ربيع نادر @RabeeaNader عاجل مجلس الوزراء يصادق على قرار مجلس إدارة البنك المركزي العراقي بتعديل سعر صرف الدولار مقابل الدينار بما يعادل 1300 دينار للدولار الواحد المكتب الإعلامي لرئيس مجلس الوزراء شباط- 2023 Tweet Translate Views 995 07/02/2023 12:52 Quote 1 Retweets 6 Likes 53‎'‎‎

عیراق سنوورەكانی بەڕووی توركیا و سوریادا دەكاتەوە
پێشت عیراق سنوورەكانی بەڕووی توركیا و سوریادا دەكاتەوە
ئەردۆغان باری نائاسایی لە توركیا ڕاگەیاند
دواتر ئەردۆغان باری نائاسایی لە توركیا ڕاگەیاند
ەیوەندیدار