ئەردۆغان باری نائاسایی لە توركیا ڕاگەیاند



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ڕووبەڕووی یەكێك لە خراپترین و گەورەترین كارەساتی مرۆیی هاتووە و باری نائاسایی لە ناوچە زیانلێكەوتووەكانیش بۆ ماوەی 3 مانگ ڕادەگەیەنێت بەهۆی ئەو بومەلەرزە وێرانكەرەی چەند ناوچەیەكی گرتەوە و بووە مایەی گیان لەدەستدان هەزاران كەس.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەردۆغان لە وتارێكیدا لە سەنتەرەی ئیدارەی ئۆپەراسیۆنەكانی فریاكەوتن ڕایگەیاند:”تیكەكانمان بەدرێژایی 24 كاتژمێر كاردەكەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕەوشەكە و چەندان تیمی فریاگوزاریش لە وڵاتانەوە هاتوون بۆ بەشداریی و هاوكاریكردن بۆ ڕزگاركردنی لێقەوماوان”.

بە وتەی ئەردۆغان:”شارەزایانی بواری بومەلەرزە دەڵێن، ئەو بومەلەرزە گەورەیەی لە توركیا ڕوویدا هاوشێوەی نەبووە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ئەو ڕێڕەوانە بەكارنەهێنن كە دەكەونە ناوچەی بومەلەرزەكان، جگە لە حاڵەتی پێویست و بەپەلەدا نەبێت و تۆڕەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت مەشغول نەكەن”.

سەرۆكی توركیا دەڵێت:”ژمارەی گیان لەدەستدان تائێستا گەیشتۆتە 3549 كەس، ئەم ژمارەیەش ڕووی لە بەرزبوونەوەیە، ژمارەی بریندارەكانیش 22 هەزار و 168 كەسن كە بە دەرەنجامی كۆتایی دانانرێت”.

ئەردۆغان ئاماژەی بە دەستپێشخەریی هاوكاریی 76 وڵات كرد بۆ یارمەتیدانی ئەنقەرە لەپێناو بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزەكە.

 

 

حكومەتی عێراق نرخی 100 دۆلاری كرد بە 130 هەزار دینار
پێشت حكومەتی عێراق نرخی 100 دۆلاری كرد بە 130 هەزار دینار
سودانی، وەزیری دارایی ڕاسپارد بۆ دیاری كردنی نرخی دۆلار بە 1350 دینار لە بودجەدا
دواتر سودانی، وەزیری دارایی ڕاسپارد بۆ دیاری كردنی نرخی دۆلار بە 1350 دینار لە بودجەدا
ەیوەندیدار