جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا



جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین كرد و بانكی ناوەندیش ئاشكرای دەكات، كە ڕاپۆرتێكی بۆ ئاسایی كردنەوەی بەهای دۆلار داوەتە سەرۆك وەزیران.

شەوی هەینی، عێراق و ئەمریكا لە كۆبوونەوەكەی توركیا ڕێككەوتن لەسەر سیستمی دارایی و بانكی و دواتر سودانی ڕایگەیاند، كە ڕۆژی یەك شەممە موفاجەئە لە نرخی دۆلار ڕوودەدات، بەڵام بەهۆی كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هێشتا نرخی دۆلار ناجێگیرە و ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی دابەزی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام نیوەڕۆ دابەزی بۆ 163 هەزار و 500 دینار.

وتیشی، “نرخی 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 550 هەزار تمەنە و هەروەها بە 1880 لیرەی توركیە”.

جۆینی تیلیگرامی (خەڵك) بكەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

زانایان: پاش لەرزەی بومەلەرزەكەی توركیا چەند ڕۆژ و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت
پێشت زانایان: پاش لەرزەی بومەلەرزەكەی توركیا چەند ڕۆژ و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت
لە سوریا 25 بووومەلەرزە ڕوویدا و دەوامی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگیرا
دواتر لە سوریا 25 بووومەلەرزە ڕوویدا و دەوامی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگیرا
ەیوەندیدار