لە كاتی بوومەلەرزەدا چۆن خۆت دەپارێزیت؟



دوای بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەكی لەبارەی بوومەلەرزەوە بڵاوكردووەتەوە كە پێویستە بۆ دەرباز بوون لە كاتی ڕوودانی بوومەلەرزەدا پەیڕەو بكرێت، دەشڵێت، كۆتایی هاتنی بوومەلەرزەكە بە مانای كۆتایی هاتنی مەترسییەكە نییە.

‎* لە باڵەخانە بەرزەكاندا:

‎ 1- كاتێك هەست بە بوومەلەرزە دەكەیت لەكاتێكدا لەناو ژوورێك یان باڵەخانەیەكی بەرزدایت، پەنا ببە بۆ ژێر پارچە مۆبیلیاتی ئەستوور (مێزێك یان مێزی ئۆفیس)

‎ 2- ئەگەر ناتوانی خۆت بشاریتەوە، خۆت لە گۆشەیەكی ژوورەكەدا بچەسپێنە و هەوڵبدە لە پەنجەرەكان دوور بكەویتەوە.

‎ 3. ئاگاداری كەوتنی سەقف و هەڵواسینی دیوار بن.

‎ 4- ئاگاداری ئەوەبن شتەكان لە ڕەفەكانەوە بكەونە خوارەوە.

‎ 5. ئاگاداری داڕمانی سەقفی لاوەكی بن.

‎ 6-هەوڵبدە هەندێك شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت.

‎ 7. ئاگاداری ڕۆیشتن بن لەسەر پردە هەڵواسراوەكان كە بیناكان بەیەكەوە دەبەستنەوە.

‎ 8. خۆبەدوورگرتن لە بەكارهێنانی بەرزكەرەوە و باشترە قادرمە بەكاربهینری لە پرۆسەی چۆڵكردندا.

‎ 9. نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەكان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەكە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەكان.

‎* لە مالان:

‎ 1. لە ماڵەوە دەربچن .

‎ 2- ئەگەر ناتوانی بچیتە دەرەوە هەوڵبدە بە پارچە مۆبیلیاتە گەورە و بەهێزەكان خۆت داپۆشیت.

‎ 3. بە گۆشەیەكی ژوورەكە یان دیوارەكانەوە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەكان دوور بكەویتەوە.

‎ 4. دوور بكەوەرەوە لە كەوتنی سەقف وكەلوپەل.

‎ 5. دوور بكەوەرەوە لە كەوتنە خوارەوەی كەرەستە لە ڕەفەكان.

‎ 6. ئاگاداری كەوتنی سەقفی لاوەكی بن.

‎ 7- هەوڵبدە هەندێك شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت .

‎ 8. نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەكان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەكە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەكان.

‎وەزارەتەكە دەڵێت، كۆتایی هاتنی بوومەلەرزەكە بە مانای كۆتایی هاتنی مەترسییەكە نییە، بەو پێیەی دواتر بوومەلەرزەی پاشماوەی بە توندی كەمتر بەدوای خۆیدا هێنا، یان ڕەنگە ئەم بوومەلەرزە بوومەلەرزە سەرەكییە وێرانكەرە نەبێت كە لە كاتێكی دواتردا دێت، ئەمەش باشترین هۆیە كە پابەند بیت بە ڕێنماییەكانی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان و ئارامگرتن و ڕێگەدان بە تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ گرتنەبەری ڕێكاری پێویست.

لەئامەد 100 كەس لە ژێر باڵەخانەیەكی ڕووخاودان
پێشت لەئامەد 100 كەس لە ژێر باڵەخانەیەكی ڕووخاودان
ئەمریكا ئامادەیی هاوكاری بۆ توركیا دەربڕی
دواتر ئەمریكا ئامادەیی هاوكاری بۆ توركیا دەربڕی
پەیوەندیدار