ئەمریكا ئامادەیی هاوكاری بۆ توركیا دەربڕی



 

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە توركیا بوومەلەرزە ڕوویدا و بەهۆیەوە سەدان كەس بریندار بوون و گیانیان لەدەستدا، كۆشكی سپی ئەمریكا هاوكاری خۆی بۆلێقەوماوانی توركیا دەربڕی.

كۆشكی سپی دەڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لەسەر هێڵن بۆئەوەی هاوكاریی لێقەوماوان بكەن كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شووباتی 2023، كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئاژانسی ئەمریكای بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی USAID و هاوبەشەكانی دیكەی فیدراڵی ڕاسپاردووە بۆئەوەی هاوكاریی ئەو كەسانە بكەن كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەڕێوبەرایەتیی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر شاری مەڕەشی هەژاندووە.

شاری مەڕەش دەكەوێتە باكووری كوردستان، بوومەلەرزەكە زۆربەی ناوچەكەی گرتەوە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، تاوەكو ئێستا لە باكووری كوردستان و توركیا 76 كەس گیانیان لەدەستداوە و لە رۆژئاوای كوردستان و سووریاش 117 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

لە كاتی بوومەلەرزەدا چۆن خۆت دەپارێزیت؟
پێشت لە كاتی بوومەلەرزەدا چۆن خۆت دەپارێزیت؟
بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كارەساتی دروستكرد
دواتر بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كارەساتی دروستكرد
پەیوەندیدار