بڕی ڕسوماتی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری دیاریكرا



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان نرخی ڕسوماتی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری ڕووندەكاتەوە، كە بەبێ‌ پارەی نووسینگەكانی مۆڵەتی شۆفێری، بڕی 75 هەزار دیناری تێدەچێت.

مقەدەمی هاتووچۆ، سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕسوماتی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری بڕی (٥٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر داواکاری پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و بڕی (١٠٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر دواکاری پێدانی کوڕاسە (فۆرم)ی مۆڵەتی شۆفێری بۆ هەموو جۆرەکانی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی (٥٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بەهەر تاقیکردنەوەیەکی تیوری و بڕی (٥٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بەهەر تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکی.

ئاشكراشی كردووە، بڕی (٥٠,٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بەپێدانی (دەرهێنان) و نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری.

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
پێشت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
مانگی ڕابردوو 14 كۆڵبەر بوونە قوربانی
دواتر مانگی ڕابردوو 14 كۆڵبەر بوونە قوربانی
ەیوەندیدار