نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا



سەرەڕای ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا لەسەر دۆلار و سیستمی دارایی و بانكی و بەڵێنی سەرۆك وەزیران بۆ موفاجەئە لە نرخی دۆلار، هێشتا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و لە ئێستادا نرخەكەی جارێكی دیكە شكا.

شەوی هەینی، عێراق و ئەمریكا لە كۆبوونەوەكەی توركیا ڕێككەوتن لەسەر سیستمی دارایی و بانكی و دوێنێ‌ سودانی ڕایگەیاند، كە ڕۆژی یەك شەممە موفاجەئە لە نرخی دۆلار ڕوودەدات، بەڵام بەهۆی كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە، بەڵام لەكاتەكانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا نرخەكەی شكا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 164 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام نیوەڕۆ بەرزبووەوە بۆ نزیكەی 169 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا، كە بەرەو كاتی داخستنی بازاڕ دەڕوات، نرخی 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 166 هەزار دینار.

وتیشی، “نرخی 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 390 هەزار تمەنە و هەروەها بە 1880 لیرەی توركیە”.

بانکێکی حکومی پێدانی پێشینە و قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
پێت بانکێکی حکومی پێدانی پێشینە و قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
بڕی ڕسوماتی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری دیاریكرا
دوات بڕی ڕسوماتی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری دیاریكرا
پەیوەندیدر