ڕووداوی هاتووچۆكەی ئامەد هەشت قوربانی لێكەوتەوە



 

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێك لەسنووری پارێزگای ئامەدی باكووری كوردستان هەشت كەس گیانیان لەدەستدا و 35ی دیكەش بریندار بوون.

ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای سەرەكی ئامەد-ئورفا، ڕوویداوە بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە، پاسەكە لە كۆنتڕۆڵی شۆفێرەكەی دەرچووە، لە ڕێگاكە لایداوە و كەوتووەتە خوارەوە و وەرگەڕاوە.

هاوكات ژمارەیەك لە سەرنشینەكان كە گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەكانەوە لە پاسەكە دەرهێنران و بریندارەكان بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەكانی شارەكە گوازرانەوە، تیمەكانی پۆلیس، جەندرمە، تەندروستی، ئافاد و ئاگركوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كران.

بەپێی زانیارییە بەراییەكان لە ئاكامی وەرگەڕانی پاسەكە ، هەشت كەس گیانیان لەدەست دا و ٣٥ كەسی دیكەیش بریندار بوون.

 

بانگەشەكانی بانكی ناوەندی بێ كردار مانەوە
پێشت بانگەشەكانی بانكی ناوەندی بێ كردار مانەوە
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
ەیوەندیدار