مانگی ڕابردوو 31 سەربازی توركیا كوژراون



 

هێزەكانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی مانگی ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەو ئامارە، لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوودا هێزەكانی گەریلا 120 چالاكییان دژی سووپای توركیا ئەنجامداوە، بەهۆیەوە 32 سەربازی توركیا كوژراون، 10 گەریلاش شەهیدبوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سووپای توركیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 252 جار هێرشیكردووەتە سەر ناوچەكانی گەریلا.

ئاماری مانگی كانوونی دووەم

– ١٢٠ چالاكیی تەقاندنەوە، نیشانەشكێنی، چەكی قورس، پێكدادان – لێدان و چالاكیی تاكتیكیی گەریلا ئەنجامدراون.

– ٣١ سەربازی توركیا كوژراون

– سەربازێك بریندار بووە

– لەهەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و ناوچەكانی شەڕ ١٣٤ جار لەلایەن فڕۆكەی جەنگی و ٣٨ جاریش لەلایەن هەلیكۆپتەرەكانەوە بۆردومان كراون. هەروەها سەدان جار بە تۆپ و هاوەن و تانك و چەكی قورس ئەو هەرێمانە بۆردومان كراون.

– سەنگەرەكانی گەریلا ٢٥٢ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی بۆردومان كراون.

ئەو كەلوپەل و ئامێرە سەربازی و ئۆتۆمبێلانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە تێكشكێنراون:

– سەنگەرێك

– ٢ سیستەمی كامێرای چاودێری جۆری مۆبیس

– چەكێكی بۆمبهاوێژ

– چادرێكی سەربازی

– تلسكۆپێك

– فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان (درۆنێك)

– شۆفڵێك

– كۆنتێنەرێك

 

بەشێک لە کاڵاکان ٪٥ نرخەکانیان بەرزبووەتەوە
پێشت بەشێک لە کاڵاکان ٪٥ نرخەکانیان بەرزبووەتەوە
مەترسی هێرشی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەیە
دواتر مەترسی هێرشی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەیە
ەیوەندیدار