بەشێک لە کاڵاکان ٪٥ نرخەکانیان بەرزبووەتەوە


بەهای دۆلار بازاڕی شڵەژاندووە

چاودێری بازرگانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگیری دۆلار لەبازاڕەکاندا شڵەژان دروستبووە، کاڵای نوێ ٪٥ی نرخەکەی زیادیکردووە، بەڵام هەر قۆرخکارییەکیش سزادانی بازرگانانی لێدەکەوێتەوە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو شڵەژانێک لە نرخی دۆلاردا، شڵەژان لە بازاڕدا لای بازرگان و هاووڵاتیان دروست دەکات، بەهای دۆلار لە ١٤٨ هەزار دینارەوە بۆ ١٥٠ هەزار و دواتریش بۆ ١٦٠ هەزار دینار، ئێستاش لە ١٧٠ هەزار دینار نزیکدەبێتەوە، ئەمەش وایکردووە نرخەکان ناجێگیربن.

لەپێناو ڕێگری لە قۆرخکاری، لیژنەکانی چاودێری بازرگانی ڕۆژانە چاودێری بازاڕ دەکەن، سۆران عەبدولغەفور دەڵێت “هەندێک لە نرخەکان ٪٥یان چووەتە سەر، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێک لە کاڵاکان ئێستا بە نرخی نوێ هێنراونەتە بازاڕەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەبێت ئەو کاڵایانەی لە پێش ناجێگیری بەهای دۆلار هێنراون، بە هەمان نرخ بفرۆشرێن، لە ئەگەری هەر دەستکاری نرخێک یاخود سکاڵای هاووڵاتییەک، دەچن و سەردانی ئەو شوێنە دەکەن، پاش لێکۆڵینەوە و بینینی پسوڵەی کاڵاکە، ئەوا شوێنەکە سزایی یاسایی دەدرێت.

ئەوەشدەخاتەڕوو، “ئەوەی ئێستا تێبینیمان کردووە نرخەکان ناجێگیرن، بۆیە لیژنەکان بەردەوام دەگەڕێن و نرخەکان وەردەگیرێت”.

ئەمریكا سزادانی دەوڵەتە هاوكارەكانی ئێرانی دەستپێكرد
پێشت ئەمریكا سزادانی دەوڵەتە هاوكارەكانی ئێرانی دەستپێكرد
مانگی ڕابردوو 31 سەربازی توركیا كوژراون
دواتر مانگی ڕابردوو 31 سەربازی توركیا كوژراون
پەیوەندیدار