مەهەپە: ئەردۆغان كاندیدمان دەبێت



 

سەرۆكی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: ”كاندیدكردنی ئەردۆغان بۆ خولی دووەمی سیستمی سەرۆكایەتی، جێگەی مشتومڕ نییە”.

دەوڵەت باخچەلی لە میانی كۆبوونەوەی فڕاكسیۆنی پارتەكەیدا لە پەرلەمانی توركیا، گوتارێكی پێشكەش كرد.

سەرۆكی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لە گوتارەكەیدا باسی لەوە كرد، لێپرسینەوەی كراوە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣دا لەسەر سندوقی دەنگدان دەكرێت.

ڕاشیگەیاند: ”بانگەشەكردن بۆ ئەوەی سەرۆككۆمار ناتوانێت دووبارە كاندید ببێتەوە، لەڕووی یاسایییەوە نادروستە و لەڕووی سیاسییشەوە ناتەواوییەكی زۆرە”.

وتیشی: ”كاندیدكردنی ئەردۆغان بۆ خولی دووەمی سیستمی سەرۆكایەتی، جێگەی مشتومڕ نییە”

لەناو توركیادا دووبارە خۆكاندیدكردنەوەی ئەردۆغان بۆ خوولی دووهەمی سەرۆكایەتی لە سیستمی سەرۆكایەتیدا مشتومڕی لەسەر دروستبووە.

ئاكپارتی و هاوپەیمانەكانی بانگەشەی كاندیدكردنەوەی ئەردۆغان دەكەن، لەكاتێكدا بەپێی ڕاپرسییەكان ئاستی جەماوەرییان لە پاشەكشەدایە.

ئۆپۆزسیۆنیش كە بە مێزی شەش كورسی ناسراون، دوێنێ بەرنامەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا كاندیدیان دیارینەكردووە.

 

كوردێك لە ماكۆ لەسێدارە درا
پێشت كوردێك لە ماكۆ لەسێدارە درا
كەرتی پەلەوەر بەرەو لەناچوون دەڕوات
دواتر كەرتی پەلەوەر بەرەو لەناچوون دەڕوات
پەیوەندیدار