بەریتانیا هێزەكەی جارانی نەماوە



ئەمریكا بەنهێنی بەریتانیای ئاگاداركردەوە: سووپای بەریتانیا توانای بەرگری لە وڵات و هاوپەیمانەكانی نەماوە

ژەنەڕاڵێكی باڵای ئەمریكی بە وەزیری بەرگری بەریتانیا بن واڵاسی ڕاگەیاندووە، سووپای بەریتانیا چیتر هێزێكی شەڕكەری ئاست بەرز نییە و “توانای پاراستنی بەریتانیا و هاوپەیمانانی نییە”.

بەگوێرەی كەناڵی سكای نیوزی بەریتانی، ئەو ژەنەراڵە پلە باڵا ئەمریكییە بەنهێنی وەزیری بەرگری بەریتانیای لەو بابەتە ئاگادار كردووەتەوە.

كەناڵەكە لە زاری سەرچاوەكانی بەرگرییەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەو ژەنەراڵە ئەمریكییە لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا ئەم هەڵسەنگاندنەی كردووە.

ئه مریكا و ڕووسیا و چین و فەڕەنسا به وڵاتانی خاوەن دەسەڵاتی شەڕكەری ئاست بەرز پۆلێن كراون، هه ڕوەها وڵاتانی وه ك ئەڵمانیا و ئیتالیا به وڵاتانی شەڕكەر له ئاستی دووەم دێن.

ڕاشیگەیاند، بەریتانیا ئاستی یەكەمی نییە، بەزەحمەتیش دەگاتە ئاستی دووەم.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، ڕیشی سوناك سەرۆك وەزیران مەترسی شكستهێنانی لە ڕۆڵی خۆیدا هەیە “وەك سەرۆكوەزیرانی سەردەمی جەنگ ئەگەر ڕێوشوێنی بەپەلە نەگرێتەبەر لەبەر ڕۆشنایی ئەو مەترسییە ئەمنیانەی ڕووسیا دروستیكردوون”.

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
ناتۆ هۆشداری لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی دەدات
دواتر ناتۆ هۆشداری لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی دەدات
پەیوەندیدار