هێرشێكی خۆكوژی لە پاكستان سەدان قوربانی لێكەوتەوە



 

بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژییەوە لە ناو مزگەوتێك لە شاری پیشاوەر ناوەندی هەرێمی خەیبەر پەختونخوا لە باكووری ڕۆژئاوای پاكستان، ٣٦ كەس كوژران و 150 كەسی دیكەش برینداربوون.

بزووتنەوەی تاڵیبانی پاكستان، كە گروپێكی تیرۆرستی دژی حكومەتە لە تویتێكدا بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرتووە، دەسەڵاتدارانی پاكستانیش تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

پۆلیسی پاكستان ڕایگەیاند، مزگەوتەكە دەكەوێتە نزیك كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون و لە كاتی تەقینەوەكەدا نزیكەی ٢٦٠ كەسی تێدابووە.

محەممەد عاسیم خان، وتەبێژی نەخۆشخانەی سەرەكی پیشاوەر وتی: “تەرمی زیاترمان پێدەگات، تا ئێستا 17 تەرم و زیاتر لە 80 بریندارمان هەیە”.

شایەتحاڵێك ڕایگەیاند، “تەقینەوەكە لە كاتی نوێژدا ڕوویداوە، باڵەخانەیەكی دوو نهۆمی ڕووخاوە”، ئەو لە دەرەوەی مزگەوتەكە بووە كاتێك تەقینەوەكە ڕوویداوە.

پۆلیس و هەندێك لە دانیشتووان بەپەلە دەچنە سەر داروپەردوو و پاشماوەی تەقینەوەكە و بریندارەكان دەگوازنەوە.

 

 

ناتۆ هۆشداری لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی دەدات
پێشت ناتۆ هۆشداری لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی دەدات
بەفربارین رێگای سەدان گوندی باكووری كوردستانی داخستووە
دواتر بەفربارین رێگای سەدان گوندی باكووری كوردستانی داخستووە
ەیوەندیدار