باشترین جۆرەكانی سەوزە و میوە بۆ دابەزاندنی كێش



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی ڕایدەگەیەنێت ، سەوزە و میوەكان دەوڵەمەندن بە گەلێك ماددەی خۆراكی، كە گرنكن بۆ لەش و دوای خواردنیان مرۆڤ هەست بە تێری دەكات، لە هەمان كاتدا بڕێكی زۆر كالۆریان تێدا نیە، بۆیە زۆر گونجاون بۆ دابەزاندنی كێش و ڕێگەگرتن لە قەڵەوی .

د.كامەران ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی بڵاویكردەوە، خواردنی سەوزە و میوە لەگەڵ دانەوێڵە تەواوەكان وەك ئاردی بۆر و برنجی قاوەیی و پاقلەمەنیەكان و ماسی و شیرەمەنیەكان و گۆشتی بێ چەوری بە سەلامەترین ڕێگای زانستی دادەنرێت بۆ ڕزگار بوون لە قەڵەوی و زۆری كێش و خۆپاراستن لە دووبارە قەڵەوبوونەوە.

لە هەمان كات دا ئەو كەسانەی ڕۆژانە بڕی زۆر لە سەوزە و میوە دەخۆن هەمیشە ئەگەری تووشبوونیان بە زۆربەی نەخۆشیە كەمترە وەك نەخۆشیەكانی دڵ ، جەڵتە ، شێرپەنجە .

ئەو میوانەی یارمەتی دابەزاندنی كێش ئەدەن :
گریپ فرووت و سیندی.
سێو و مزرە سێو .
بێریەكان وەك بلۆبێری ، شلیك ، تووتڕك .
قۆخ و هەڵوژە و گیلاس و هەرمێ و قەیسی .
كێوی .
باشترین جۆرەكانی سەوزە بۆ دابەزاندنی كێش :
سپێناخ.
بڕۆكلی
قەڕنابیت و كەلەرم و كاهوو و كوزەڵە .
قارچك .
بازیلای سەوز و لۆبیا .

دابەشكردنی “هێلكە و شیر و ئاردی سفر و مریشك” بە نرخی هەرزان دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی “هێلكە و شیر و ئاردی سفر و مریشك” بە نرخی هەرزان دەستپێدەكات
كاتی هەرزان كردنی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی هەرزان كردنی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار