دابەشكردنی “هێلكە و شیر و ئاردی سفر و مریشك” بە نرخی هەرزان دەستپێدەكات



وەزیری بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی داهاتووەوە بڕێكی زۆر لە هێلکەی خواردن و ئاردی سفر و شیر و گۆشتی مریشك بە نرخی پاڵپشتی كراو و هەرزانتر لە نرخی بازاڕ دەخرێتە بەردەستی هاووڵاتیان.

ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت، فرۆشگاکانی وەزارەتی بازرگانی لە هەفتەی داهاتوودا بڕێکی زۆر هێلکەی خواردن بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕی ناوخۆ دەفرۆشن، ئەمە جگە لەوەی بڕێکی زۆر ئاردی سپی دەخەنە بازاڕەوە بە نرخی ٣٧ هەزار دینار بۆ فەردەیەك، کە کەمترە لە نرخە باوەکانی ئێستا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاردرا کە فرۆشگاکانی وەزارەت، لەماوەی هەفتەکانی داهاتوودا، گۆشتی مریشک بە نرخێک، کە لە ٣ هەزار دینار زیاتر نەبێت بۆ هەر کیلۆیەک بفرۆشن، هەروەها شیری (یەک لیتر) بە نرخی تەنها هەزار دینار بفرۆشن”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، شانەی قەیرانەکان، کە لە وەزارەتی بازرگانی پێکهێنراوە ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەسەر چەند بڕیارێک کردووە، لەوانە خستنەبازاڕی بڕێکی زۆر ماسی و گۆشت و پەنیر لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا، بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ و بەردەوامیش زیادكردنی بڕەكەی لە هەفتەكانی داهاتووتردا.

وەزیری بازرگانی جەختیشی كردۆتەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەسەڵاتی بە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دابوو، کۆمپانیاکانی بگوازنەوە بۆ ئاستە جیاوازەکان، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هاووڵاتییان و نەهێشتنی قۆرخکاری لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراکی عێراق.

حاكم قادر؛ دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دیكەش بین لەدژی گەلی كوردستان بدرێت
پێت حاكم قادر؛ دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دیكەش بین لەدژی گەلی كوردستان بدرێت
باشترین جۆرەكانی سەوزە و میوە بۆ دابەزاندنی كێش
دوات باشترین جۆرەكانی سەوزە و میوە بۆ دابەزاندنی كێش
پەیوەندیدار