كاتی هەرزان كردنی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیەنرا



کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق سەرەتای مانگی شوبات ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی خزمەتگوزاری پاڵپشتیکراو بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خێزانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان.

هەیام ئەلیاسیری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت: “لە ڕاستیدا نزیکەی ٣ ملیۆن ماڵی عێراقی سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزارییە و ئامانجیان بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزاری پێشکەشکراوە لەگەڵ کەمکردنەوەی تێچوونەکانی.

ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە ئامانجی چارەسەرکردنی خراپی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و گرانی نرخەکانە لە عێراق، هەروەها پاڵپشتیکردنی خێزانە کەم داهاتەکانە.

جگە لەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە، بەشداربووان دەتوانن 100 گیگابایت داتا بەدەستبهێنن بە نرخێکی داشکێنراو، کە مانگانە 10 دۆلارە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی، کە خراپترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشکەش دەکات، چونکە ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیای بێ مۆڵەت هەن، کە بەدوای قازانجی خێرادا دەگەڕێن.

زیاتر لە 100 کۆمپانیای بێ مۆڵەت لە عێراق هەبوون، كە وەزارەتی پەیوەندییەکان توانی كەمیان بكاتەوە بۆ 36 کۆمپانیا، بەمەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ پشێوی بازاڕ و تەماحی گەمژەکان، کە بەدوای قازانجدا دەگەڕێن لەسەر حیسابی هاووڵاتی.

باشترین جۆرەكانی سەوزە و میوە بۆ دابەزاندنی كێش
پێشت باشترین جۆرەكانی سەوزە و میوە بۆ دابەزاندنی كێش
ڕەگەزنامە لە بەشێكی هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە
دواتر ڕەگەزنامە لە بەشێكی هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە
ەیوەندیدار