هەرێمی كوردستان ڕوو لە بەغدا دەكاتەوە



بەپێی ڕاپۆرتێكی تۆڕی “ئەی بی سی”ی ئەمریكایی كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكرایەوە، ئاراستەیەك هەیە لەنێو حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كەوتنەخۆ و ڕووكردنەوە حكوومەتی فیدراڵ لە بەغدا، لەپێناو تاوتوێكردنی پرسی ڕەوانەكردنی پشكی دارایی تایبەت بە هەرێم.

لە ڕاپۆرتی تۆڕە ئەمریكاییەكە لە زاری بەرپرسێكی كوردەوە كە “ڕەتیكردۆتەوە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بەو هۆیەی ڕێگە لە بەرپرسانى حكوومەتی هەرێم دەگیرێت لەو بارەیەوە قسە بكەن”، بڵاوكراوەتەوە”حكوومەتی هەرێمی كوردستان شاندێكی تر لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی بەغدا دەكات، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك، لەپێناو ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا  “.

بە وتەی ئەو بەرپرسە”دەبێت حكوومەتی هەرێم لەو كارەدا سەركەوتوو بێت، گەر شكست بهێنێت، گەلی كورد دەبێتە قوربانی”.

ئەو بەرپرسە كوردە دەڵێت”ناكۆكییە سیاسییەكان لەنێو حزبە كوردییەكان لەلایەك و لەگەڵ بەغدا لەلایەكی تر، كاریگەریيان لەسەر ڕەوشی ئابووری و ئەمنی هەرێمی كوردستان دروستكردووە”.

تۆڕی “ئەی بی سی”ی ئەمریكایی دەڵێت”دادگای فیدراڵ لە چوار شەممەی ڕابردوو بڕیارێكی دەركرد و لێوەی هەموو بڕیارەكانی پێشووی بەغدای بۆ ناردنی پارە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی 2021 و 2022 بە نادەستوری و پێشێلكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 لەقەڵەمدا.

 

بنزیما: گەڕاینەوە
پێشت بنزیما: گەڕاینەوە
عیراق هێزی زیاتر دەنێرێتە كەركوك
دواتر عیراق هێزی زیاتر دەنێرێتە كەركوك
ەیوەندیدار