راپەرین: رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەند تۆماتبارێک و ئاسایش روویدا



بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە کەسانێک لە چیای ماکۆک هەوڵی دۆزینەوەی شوێنەوار دەدەن و ئەوانیش هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دۆزینەوەی شوێنەوار دەستپێکردووە و رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا روویداوە

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە:” ئەمشەو ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کەسانێک لە چیای ماکۆک هەوڵی دۆزینەوەی شوێنەوار دەدەن، بۆیە هێزەکانمان لە ئاسایشی قەزای حاجیاوا بە پەلە گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی کەسەکاندا بوون و رووبەڕووبوونەوە دروستبووە و تۆمەتباران بۆ خۆدەربازکردن تەقەیان کردووە، لەبەر هۆکاری تاریکی و شاخاویبوونی شوێنەکە توانیویانە هەڵبێن”.

ئاسایشی راپەڕین دەشڵێت هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان دڵنیایش دەدات بە هاووڵاتییانی سنوورەکە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە و رووداوەکە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی بەدواوە نەبووە.

بڕی پارەی ئاوی ماڵان بەپێی پێوەر کەم دەکرێتەوە
پێشت بڕی پارەی ئاوی ماڵان بەپێی پێوەر کەم دەکرێتەوە
نرخی هێلکە هەرزان بوو
دواتر نرخی هێلکە هەرزان بوو
ەیوەندیدار