نرخی هێلکە هەرزان بوو


دوای ئەوە لە هەفتەی رابردوودا نرخی ھێلکە  بەرزبووەوە، ئەمڕۆ هەینی ھەر کارتۆنێک نرخەکەی نزیکەی ١٥ ھەزار دینار دابەزی.

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی راگەیاند،ھەفتەی ڕابردوو نرخی یەک کارتۆن ھێلکە بە ٧٩ ھەزار دینار بوو، بەڵام  ئێستا نرخەکەی بۆ٦٤ ھەزار دینار دابەزیوە.

سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی بەرھەمھێنانی ھێلکە لە ناوخۆ زیادی کردووە و چەند کارگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی ھێلکەش کراونەتەوە، ھەروەھا کەمتر رێگا دەدرێت بە ھەناردەکردنی بەرھەمی ھێلکە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەوانەش ھۆکارن بۆ دابەزینی نرخەکەی.

راپەرین: رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەند تۆماتبارێک و ئاسایش روویدا
پێشت راپەرین: رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەند تۆماتبارێک و ئاسایش روویدا
“بەردەوام دەبم لە بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی مێردین تا تاوانباران به‌ سزاى خۆيان ده‌گه‌ن”
دواتر “بەردەوام دەبم لە بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی مێردین تا تاوانباران به‌ سزاى خۆيان ده‌گه‌ن”
پەیوەندیدار