ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە نیگەرانە



ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبیی دەكات، گەیشتنی وزە لە ساڵی 2023دا كەموكوڕی زۆر بەخۆوەببینێت، مەترسیش هەیە نرخەكان زیاتر بەرزببنەوە و وڵاتانی تازەگەشەكردووە گوشاری گەورەیان بكەوێتەسەر.


فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە كۆڕبەندی داڤۆس ڕایگەیاند”بازاڕەكانی وزە لە ساڵی 2023دا كەموكوڕی زۆر بەخۆوە دەبینن، بەڵام هیواخوازن نرخەكان زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە نەكەن، تا گوشارەكان لەسەر وڵاتانی تازەگەشەكردوو و هاوردەكارانی وزە كەمتر بێت”.

بیرۆڵ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت”زۆر دڵنیانیم سەبارەت بە بازاڕەكان، ڕەنگە لە 2023دا كەموكوڕییەكی زیاتر لەوەی پێشبینی دەكرێت بەخۆوەبینن”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1% ڕوويان لە پاشەكشەكردن كرد و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە بە 84.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

 

عێراق بووە پاڵه‌وانی جامی کەنداو
پێشت عێراق بووە پاڵه‌وانی جامی کەنداو
سوننەكان بێ‌ سەركردەن
دواتر سوننەكان بێ‌ سەركردەن
ەیوەندیدار