سوننەكان بێ‌ سەركردەن



سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتح پێیوایە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بنكەی جەماوەریی نییە و پێكهاتەی سوننەش بەدەست كەمی سەركردەوە دەنالِێنێت،  ئەو ناوانەی دەردەكەون لە پاش ماوەیەكی كورت بە هەر هۆكارێك بێت نامێنن و ون دەبن.

عائید هیلالی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پێكهاتەى سوننە بەدەست نەبوونی سەركردەوە گیرۆدەیە، ئەو ناوانەی وەك سەركردە دەردەكەون، پاش ماوەیەكی كەم لەبەر هۆكاریی نادیار دیارنامێنن”.

سەبارەت بە جیابوونەوەكانی ئێستای نێوان لایەنە سوننەكان، هیلالی پێیوایە”دیدی یەكگرتوویان نییە، لایەنەكانیش هەوڵی ڕاستەقینە ناخەنەگەڕ كە خزمەت بە پێكهاتەكەیان بكات و هاوكێشەكان یەكلایی بكاتەوە، بەڵام لە ئایندەدا جگە لە حەلبوسی سەركردەی تر بۆ سەركردایەتیكردنی پێكهاتەى سوننە دەردەكەوێت”.

لەم ماوەیەی دواییدا، ژمارەیەك لە سەركردە سوننەكان، پێكهێنانی پێنج هاوپەیمانی نوێیان لە پارێزگا جیاجیاكاندا ڕاگەیاند، وێڕای جیابوونەوەی هەندێك لە پەرلەمانتاران لە هاوپەیمانی سیادە و جیابوونەوەكانی تری نێو ماڵی سوننە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە نیگەرانە
پێشت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە نیگەرانە
كۆمەڵی دادگەریی؛ ئەركی حكومەتی هەرێمە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی شاری ماردین بكات
دواتر كۆمەڵی دادگەریی؛ ئەركی حكومەتی هەرێمە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی شاری ماردین بكات
ەیوەندیدار