ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەدر و عامری ڕێککەوتنیان ڕاگەیاند

خەڵک-بەشی ھەواڵ

ئەمشەو موقتەدا سەدر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سائیرون و ھادی عامریی سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی نوێیان بۆ پێکھێنانی حکومەت ڕاگەیاند.

پاش ڕاگەیاندنی ھاوپەیمانێتییەکە، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: ئەوان پێشتر لەگەڵ لیستەکانی حیکمە و وەتەنییە ڕێکەوتوون و کار بۆ پاراستنی ئەو ھاوپەیمانێتییەش دەکەن.

ھادی عامری-ش ڕایگەیاند: ئەوان کێشەیەیان لەگەڵ ژماردنەوەی ٥ تا ١٠٪ ـی دەنگەکان بە شێوەی دەستی نییە، بەڵام ژماردنەوەی تەواوی دەنگەکان پێویستی بەکاتی زۆرە و عیراق لە ئاڵۆزیدا جێدەھێڵێت.

ھاوپەیمانیی سائیرون لە ھەڵبژاردنی ١٢ ـی ئایاری ڕابردوو بە بەدەستھێنانی ٥٤ کورسی بە پلەی یەکەم ھات، ھاوپەیمانیی فەتحیش بە ٤٧ کورسی دووەم بوو، پێشتر سائیرون لەگەڵ ڕەوتەکەی عەممار حەکیم و ھاوپەیمانێتییەکەی ئەیاد عەللاوی ڕێککەوتبوو، کە پێکەوە ٤٦ کورسییان ھەیە، بەو پێیەش ھاوپەیمانیی نێوان ئەو چوار لایەنە دەگات بە ١٤٧ کورسی و بۆ پێکھێنانی حکومەت پێویستیان بە تەنھا ١٠ کورسیی دیکە دەبێت.

 

عێراق

بەسرە.. ھێزە ئەمنییەکان ڕەشبگیرییان دەستپێکردووە

خەڵک-

وەک ھەنگاوێک بۆ سەرتکوتکردنی ناڕەزاییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لە شاری بەسرە دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە.

میدیا عیراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی کە براونەتە شاری بەسرە و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە و بە پێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان، نزیکی ٦٠٠ کەس لەو ھەڵمەتەدا دەستگیر کراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێکی حکومی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو ھەڵمەتەی ھێزە ئەمنییەکانەوە نەداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ کەس کوژران و زیاد لە دووسەد کەسیش بریندار بوون

خەڵک-

لە خۆپیشاندانەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سەماوە، ٣ خۆپیشاندەر کوژران و ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیا عیراقییەکان ڕایانگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شارەکانی باشوری عیراق، ٣ خۆپیشاندەر لە شاری سەماوە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون، ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھەر ئەمڕۆ لە پارێزگای میسان ٢٣ خۆپیشاندەر بریندار بوون، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی دیکەش بە گشتی ئەمڕۆ ٥٠ کەس بریندار بوون.

پێشتریش خۆپیشاندەرێک لە بەسرە و ٢ خۆپیشاندەریش لە شاری عەمارە کوژراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەڕ لە نێوان چەكدارانی سەدر و خۆپیشاندەراندا ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، چەند خولەكێك پێش ئێستا خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگایەكی سەر بە ڕەوتی سەدر لە پارێزگای بابل و بەهۆیەوە پێكدادان لە نێوان پاسەوانەكانی بارەگاكە و خۆپیشاندەراندا دروست بوو.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكەوە، كە لە قەزای “قاسم” لە پارێزگای بابل ڕوویداوە، 8 خۆپیشاندەر برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران ویستویانە بارەگاكە بسوتێنن و لەلایەن پاسەوانەكانیشەوە تەقەیان لێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین