ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆ پێكهێنانی حكومەت سەدر پێشنیارێكی لەلایەن قاسم سلێمانییەوە پێگەیشتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن، كە موقتەدا سەدر، رابەری ڕەوەتی سەدر، كە پشتیوانی لە هاوپەیمانی سائیرون دەكات، پێشنیارێكی لەلایەن قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانیەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

ماڵپەڕەی كەناڵی (دیجلە) لە زاری سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكانەوە بڵاویكردەوە، كە موقتەدا سەدر لەلایەن قاسم سلێمانی، فەرماندەی قودسی ئێرانی، چەند پێشنیارێكی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراقەوە پێگەیشتووە و بنەمای ئەو پێشنیارانەش ئەوەیە، كە سەرۆك وەزیرانێك لەنێو شیعەكاندا هەڵببژێرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، سەدر تائێستاش ئەو سیناریۆیە بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕەتدەكاتەوە و پێداگرە لەسەر پێكهێنانی كوتلەیەكی پەرلەمانی بەهێز، كە پێكهاتەكان تێبپەڕێنێت، ئاماژەیان بە تویتەكانی ئەم دواییەی ڕابەری ڕەوتی سەدریش كردووە، كە تێیاندا بەدەستهێنانی وەزارەتەكان لەبەرانبەر زیندووكردنەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان، ڕەتدەكاتەوە.

لە 12ی ئایاری 2018، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە 19 پارێزگای عیراقدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدرا، لە هەڵبژاردنەكەشدا هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە ڕەوتی سەدر، بە كۆكردنەوەی 54 كورسی لە پلەی یەكەمدایە و هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری بە 48 كورسی لە پلەی دووەمدایە، هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادیش بە 42 كورسی لە پلەی سێیەمی براوەكانی هەڵبژاردنە.

عێراق

داوا دەکرێت ئەمریکا ئەرشیفی یەھودییەکان بۆ عیراق نەگێڕێتەوە

خەڵک-

چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەیان دەکەن، کار بە ڕێکەوتنی گەڕانەوەی ئەرشیفی یەھودییەکان نەکات بۆ عیراق و ئەو ئەرشیفە لە ئەمریکا بپارێزن.

رۆژنامەی ئیسرائیل ھایۆم، لە راپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات، لە ئێستادا شارەزایانی ئەمریکایی کار لەسەر ڕێکخستنەوە و نوێکردنەوەی ئرشیفی یەھودییەکانی عیراق دەکەن کە لەپاش ساڵی ٢٠٠٣ ــەوە براوەتە ئەمریکا.

پاش کۆنترۆڵکردنی عیراق لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەرشیفێکی گەورەی مێژووی یەھودییەکانی عیراق لە پارێزگای بابل دۆزراوەتەوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ ئەمریکا، دواتر ڕێکەوتنێک لە نێوان عیراق و ئەمریکا کراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئەرشیفە پاش نوێکردنەوەی.

رۆژنامەکە دەڵێت، ئەرشیفەکە خۆی لە گەنجینەیەکی گەورەی سەدان کتێبی دەگمەن (لە نێویاندا کتێبی زوھار) دەبینێتەوە، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی گرنگ سەبارەت بە مێژووی یەھودییەکانی عیراق.

لە یاداشتێکدا ژمارەیەک کۆنگرێسمان داوایان لە ئەمریکا کردووە، کار بە ڕێکەوتنەکە نەکات و ئەرشیفەکە بۆ عیراق نەگێڕێتەوە، چونکە ھیچ گرەنتییەک نییە بە پاراستنی لەو وڵاتە.

لە کاتی کۆنترۆڵکردنی موسڵ لە لایەن داعشەوە، بەسەدان شوێن و کەرەستە و بەڵگەنامەی مێژوویی لەناوبران کە مێژووی ھەزاران ساڵەی ناوچەکەی لەخۆ گرتبوو، جگە لە تەقاندنەوە و وێرانکردنی دەیان پەیکەر و ھەڵکۆڵراوی مێژوویی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشاندەرێکی دیکەی عیراقی کوژرا

خەڵک-

وەک رۆژانی پێشوو ئەمڕۆ خۆپیشاندان دژ بە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بێکاری و گەندەڵی، لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عیراق خۆپیشاندان درا و تیایدا خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٨/٧/٢٠، دژ بە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بێکاری و گەندەڵی لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و دیوانییە و نەجەف و زیقار و واست و موسەننا و میسان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

وەک ئەوەی میدیا عیراقییەکان گواستوویانەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی شاری دیوانییە لە کاتی ھێرش کردنە سەر بارەگای یەکێک لە حزبە شیعییەکان، پاسەوانەکانی بارەگاکە تەقەیان بە نێو خۆپیشاندەراندا کردووە، لە ئەنجامدا گەنجێکی خۆپیشاندەر (تەمەن ٢٠ ساڵ) بەھۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لە دەستداوە.

لە خۆپیشاندانەکانی دیکەی شوێنە جیاوازەکان، ھێزە ئەمنییەکانی عیراق گازی فرمێسکڕێژ و ئاویان بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندانەکان بەکارھێناوە، ٤١ برینداریش لە ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان کەوتوونەتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبادی بڕیاری خانەنشینبوونی پەرلەمانتارانی عێراقی رەتكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق  ئاشكرای كرد كە عەبادی خانەشینبوونی پەرلەمانتارانی عێراقی رەتكردووەتەوە.

نوسینگەی عەبادی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە “سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر عەبادی یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانی رەتكردەوە كە بە نهێنی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوە و سەرۆكایەتی كۆماریش ئێستا بەركاری كردووە”.

راشیگەیاندووە كە تانەی لێ دەدەن لەبەر ئەوەی رەزامەندی حكومەتی بۆ وەرنەگیراوە، كە كاریگەری دارایی هەیە.

 

چەند رۆژی رابردوو فواد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق مەرسوومی خانەنشینبوونی 325 پەرلەمانتاری خولی رابردووی پەرلەمانی عێراقی دەركرد بە موچەی مانگانەی شەش ملیۆن دینار بۆ هەر یەكێكیان.

لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی باشوری عێراق و بەغدادا خۆپیشاندەران داوای سەرەكییان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و خانەنشینی پەرلەمانتاران بوو، بەهۆی ئەوەی بارگرانی زۆری لەسەر بودجەی وەڵات دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین