حەكیمی ڕاستی دەنگۆی ڕۆیشتنی لە سان جێرمان ئاشكرا دەكات



ئەلیخاندرۆ كامانۆ، بریكاری كارەكانی ئەشرەف حەكیمی ئەستێرەی مەغریبی، ڕاستی دەنگۆی ڕۆیشتنی یاریزانەكە لە یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرا دەكات.

لەو بارەیەوە، كامانۆ بە ڕۆژنامەی “كاڵچیۆ میركاتۆ”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە:”ئەشرەف زۆر دڵخۆشە لە پاریس سان جێرمان، تا ساڵی 2026 بۆندی لەگەڵ یانەكەدا هەیە”.

بە وتەی كامانۆ:” حەكیمی هیچ دانوستان و وتوێژێكی لەگەڵ یانەكانی تردا نییە، ئەو بە هەموو خواست و ویستی خۆی دەیەوێت لە پاریس سان جێرمان بمێنێتەوە”.

پێشتر تۆڕی “دیڤتسا سنراڵ”ی ئیسپانی لە زاری چەند سەرچاوەیەك كە بە نزیك لە حەكیمی وەسفی كردبوون، بڵاویكردەوە، یاریزانە مەغریبییەكە دەیەوێت بگەڕێتەوە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید، ئەمەش مشتومڕی لەبارەی ئایندەی یاریزانەكەوە دروستكرد.

حەكیمی بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالی قەتەر 2022 دەركەوت و سەركردایەتی وڵاتەكەی كرد لە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین كە بە مێژوویی دادەنرێت.

گۆڕانکاری لەبەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت
پێشت گۆڕانکاری لەبەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت
بەغدا 400 ملیار دینارەكە دەنێرێت بۆ هەرێم ؟
دواتر بەغدا 400 ملیار دینارەكە دەنێرێت بۆ هەرێم ؟
ەیوەندیدار