ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

کام یاریزانه‌ به‌ر ڕاداری یانه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا که‌وتووه‌؟ یانه‌ به‌ یانه‌ یاریزان به‌ یاریزان بخوێنه‌ره‌وه‌….

خه‌ڵک سپۆرت

واده‌ی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٨ به‌فه‌رمی ده‌ستی پێکردووه‌ و گواستنه‌وه‌ی یاریزان تا ناوه‌ڕاستی مانگی هه‌شتی داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ئێستاوه‌ تا ئه‌و واده‌یه‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کان له‌هه‌وڵی ئیمزاکردنی بۆندی نوێ و توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌کانیاندا ده‌بن.

پرسیاره‌ گرنگه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا یانه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا چاویان له‌ چ یاریزانێکه‌ و ده‌یانه‌وێت چ جۆره‌ یاریزانێک دابین بکه‌ن؟

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی ته‌واوی ئه‌و یاریزانه‌ گه‌وره‌ و ناودارانه‌ی ده‌ستنیشان کردووه،‌ که‌ له‌میریکاتۆی هاوینه‌دا که‌وتونه‌ته‌ به‌ر ڕاداری یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کان و به‌م شێوه‌یه‌ پۆلێنی هه‌ر یانه‌یه‌ک‌ و داواکاریه‌کانی کردووه‌:

ڕیاڵ مه‌درید: زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیسپانیا سه‌ره‌تا پێویستی به‌ دابینکردنی شوێنگره‌وه‌یه‌که‌ بۆ زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانانه‌ش داواکراون، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ داواکارییه‌کانیان وه‌ستاندووه‌:

  • نایمار دا سیلڤا (پاریس سانت جێرمان)
  • خیمینێز (ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید)
  • ئالیسۆن (ڕۆما)
  • ئۆدریزۆلا (ڕیاڵ سۆسیداد)
  • ماریانۆ (لیۆن)
  • ئیریکسۆن (تۆتنهام)

به‌رشلۆنه‌: یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ پێویستی به‌ نوێکردنه‌وه‌ و گۆڕانکارییه‌ له‌هه‌ندێک له‌پێگه‌کاندا و ئه‌م یاریزانانه‌ داواکراون:

  • گریزمان (ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید)
  • کلیمێنت لانگلیت (سڤیلیه‌)
  • ئارسه‌ر (گریمیۆ)

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید: یانه‌ مه‌دریدیه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ به‌ر لێشاوی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کان و چه‌ند یاریزانێکی ڕووده‌که‌ یانه‌ی تر، به‌وهۆیه‌وه‌ پێویستیان به‌ چه‌ندین گواستنه‌وه‌ ده‌بێت و وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م ناوانه‌ داواکراوی “هندیه‌ سوره‌کان” بێت له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا:

  • جۆنی (سێلتا ڤیگۆ)
  • سارابیا (سڤیلیه‌)
  • سیدیبی (مۆناکۆ)

ڤالێنسیا: “شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کان” کورسیه‌کی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانیان مسۆگه‌ر کردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ پێویستیان به‌ توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌که‌یان ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م ناوانه‌ دیاری کراون:

  • ڤاس (سێلتا ڤیگۆ)
  • گویدێس (پاریس سانت جێرمان)
  • پلییا (نیس)
  • مارکانۆ (پۆرتۆ)
  • فابیان (ڕیاڵ بیتیس)
  • تۆرگان هازارد (بوروسیا مونشنگلادباخ)

مانچسته‌ر سیتی: گواردیۆلا به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆکمه‌کردنی پێکهاته‌که‌یی و له‌م هاوینه‌شدا چه‌ند ناوێکی گه‌وره‌ی ده‌ستنیشان کردووه‌، که‌ بریتین له‌:

  • مه‌حریز (لیسته‌ر سیتی)
  • لیمار (مۆناکۆ)
  • جۆرجینیۆ (ناپۆلی)

مانچسته‌ر یونایتد: هێشتا پێکهاته‌ی یونایتدی مۆرینیۆ له‌قۆناغی بونیادنانه‌وه‌دایه‌، له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ڕووی کڕین و فرۆشه‌وه‌ کاراترین یانه‌ بن، دوای گواستنه‌وه‌کانی دالۆت و فرێد له‌ پۆرتۆ و شاختاره‌وه‌ ئه‌م ناوانه‌ش داوا ده‌کرێن:

  • گاریس به‌یل (ڕیاڵ مه‌درید)
  • لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن)
  • لانگلێت (سڤیلیه‌)

چێڵسی: زۆر نزیکه‌ لۆران بلانی فه‌ره‌نسی ببێته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی، به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، ڕاهێنه‌ری ناوبراو داوای ئه‌م یاریزانانه‌ ده‌کات:

  • لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن)
  • ئالیسۆن (ڕۆما)
  • جان میشێل سیری (نیس)

لیڤه‌رپوڵ: دۆڕاندنیان له‌ فاینه‌ڵی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان ناچاریان ده‌کات له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا چه‌ندین گواستنه‌وه‌ بۆ توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌که‌یان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌م یاریزانانه‌ش ده‌ستنیشان کراون:

  • نه‌بیل فه‌کیر (لیۆن)
  • تالیسکا (به‌شیکتاش)
  • سیلیسین (به‌رشلۆنه‌)

یوڤانتۆس: زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیتاڵیا هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردو پلانی بۆ چه‌ندین گواستنه‌وه‌ی ئاست مامناوه‌ند داڕشتووه‌، ئه‌م یاریزانانه‌ به‌ره‌و شاری تۆرینۆ داواکراون:

  • ماتیا پیرین (جێنه‌وا)
  • ئیمیری جان (لیڤه‌رپوڵ)
  • مۆراتا (چێڵسی)
  • سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچ (لازیۆ)

پاریس سانت جێرمان: سه‌رمایه‌دارانی قه‌ته‌ر سورن له‌سه‌ر چنینه‌وه‌ی نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریانداوه‌ چه‌ندین گواستنه‌وه‌ی تر ئه‌نجام بده‌ن، داواکراوان ئه‌م ناوانه‌ن:

  • بوفۆن ( یوڤانتۆس)
  • کاسیمێرۆ (ڕیاڵ مه‌درید)
  • جولیان ڤایگڵ (دۆرتمۆند)

بایرن میونشن: یانه‌ی بایرن میونشن هاوشێوه‌ی وه‌رزه‌کانی ڕابردو، پێویستی به‌ چه‌ند گواستنه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کان و له‌زاری سه‌رۆکایه‌تی یانه‌که‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر یاریزانی گه‌وره‌ به‌نرخی گونجاو بونی هه‌بێت ئاماده‌ن بیگوێزنه‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانیان، ئه‌مانه‌ش داواکراوه‌کانن:

  • هیگواین (یوڤانتۆس)
  • مارکۆ ڕیۆس (دۆرتمۆند)
  • لوکاس دین (به‌رشلۆنه‌)

ڕاپۆرت و شیکاری

مۆندیال کاریگه‌ری هه‌یه‌؟ (١٠) یاریزان به‌هۆی مۆندیاله‌وه‌ نرخیان فڕیوه‌ و (٥) یاریزانیش داته‌پیون!

خه‌ڵک سپۆرت

مۆندیال و چالاکی یاریزانان له‌ مۆندیاله‌کاندا کاریگه‌ری گڕاوی له‌سه‌ر پێگه‌ و نرخی یاریزانان دروست ده‌کات، بۆیه‌ زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌کان به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێک، یاخود هه‌رنه‌بێت ئاستێکی گونجاو ده‌ده‌ن.

مۆندیال کاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی یاریزانان هه‌یه‌؟

بێگومان مۆندیال و ئاستی یاریزانان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌، هه‌ر چوارساڵ جارێک جامی جیهانی ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌کان له‌گشت جیهانه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر یاریزانان، له‌ماوه‌ی مانگێکدا یاریزانێک ناو و ناوبانگی ده‌گاته‌ لوتکه‌ و یاریزانێکی تریش به‌هۆی خراپی ئاستیه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ داهاتوی له‌ده‌ست بدات.

ڕۆژنامه‌ی “بێلد سپۆرت”ی ئه‌ڵمانی له‌ “ترانسفێر مارکێت”ه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ ئه‌ستێره‌کانی فه‌ره‌نسا نرخیان به‌رزبۆته‌وه‌، کرواتیه‌کانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ نرخیان زیادی کردووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و یاریزانانه‌ش که‌ پێگه‌ و ئاستیان به‌رزبووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بوون ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژارده‌که‌شی هیچی پێنه‌کرابێت.

ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌رچاو نرخیان به‌رزبۆته‌وه‌

  • کیلیان مباپێ (فه‌ره‌نسا): نرخی ٣٠ ملیۆن یورۆ زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (١٥٠ ملیۆن)
  • فیلیپی کۆتینیۆ (به‌رازیل): نرخی ٢٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (١٢٠ ملیۆن)
  • ئه‌نتوان گریزمان (فه‌ره‌نسا): نرخی ٢٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (١٢٠ ملیۆن)
  • نگۆلۆ کانتی (فه‌ره‌نسا): نرخی ٢٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٨٠ ملیۆن)
  • ئانتی ڕیبیچ (کرواتیا): نرخی ٢٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٣٠ ملیۆن)
  • ئیدین هازارد (به‌لجیکا): نرخی ١٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (١٢٠ ملیۆن)
  • جه‌یمس ڕۆدریگێز (کۆڵۆمبیا): نرخی ١٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٨٠ ملیۆن)
  • بنجامین پاڤارد (فه‌ره‌نسا): نرخی ١٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٤٠ ملیۆن)
  • تۆماس دیلانی (دانیمارک): نرخی ١٠ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٢٢ ملیۆن)
  • نیکلاس سولی (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٧ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌(٤٥ ملیۆن)
  • جولیان براندت (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌(٤٥ ملیۆن)
  • مارکۆ ڕیۆس (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن زیادی کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٤٠ ملیۆن)

ئه‌و یاریزانانه‌ی نرخیان دابه‌زیوه‌

  • ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (پۆڵه‌ندا): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٨٥ ملیۆن)
  • تۆماس موله‌ر (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٥٥ ملیۆن)
  • گۆنزالۆ هیگواین (ئه‌رجه‌نتین): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٥٥ ملیۆن)
  • مه‌سعود ئوزێل (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٤٥ ملیۆن)
  • جولیان دراکسله‌ر (ئه‌ڵمانیا): نرخی ٥ ملیۆن که‌می کردووه‌ و بووه‌ به‌ (٣٠ ملیۆن)

(تێبینی: ئه‌م نرخانه‌ نرخی ڕاسته‌قینه‌ی یاریزانانه‌ و له‌ ترانسفێر مارکێتی جیهانیه‌وه‌ دیاری کراوه‌، ئه‌و نرخانه‌ نییه‌ که‌ یانه‌کان زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و پێشکه‌شی یانه‌کانی ده‌که‌ن).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(٩٨) ساڵی خۆشبەختی فەرەنسا و نهێنی مۆندیالی ٢٠١٨ و ئەو یاریزانەی ئاهەنگی “شانزلیزێ”ی نەدیوە !

خەڵک سپۆرت

ساڵی ١٩٩٨ و بۆیەکەمجار لەمێژوویاندا، هەڵبژاردەی فەرەنسا نازناوی مۆندیالی بەدەست هێنا و زێدان و دیشامپ و لوران بلان و هاوەڵانیان بە ئاڵتون ناوی خۆیان لە مێژووی تۆپی پێدا نوسییەوە.

(٩٨) ساڵی خۆشبەختی فەرەنسیەکان و گەڕانەوەی شکۆی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بوو، لەهەمان کاتدا نهێنی مۆندیالی ٢٠١٨یە…

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی ناودار و کاریگەری پێکهاتەی “کەڵەشێرەکان” لەمانگی دوانزەی ١٩٩٨ لەباوکێکی کامیرۆنی و دایکێکی جەزائیری لەدایک بووە، واتا شەش مانگ دوای ئەوەی زێدان و هاوەڵانی نازناوەکەیان چنییەوە.

لەئێستادا مباپێ یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتن و هاوشانی گریزمان خەونی گەلێکیان لەسەر بونیادنراوە.

مباپێ دەڵێت :”نازناوی مۆندیالم دەوێت، دەمەوێت لەگەڵ جامە ئاڵتونیەکەدا بخەوم، ساڵی ١٩٩٨ لەدایک نەببوم کاتێک هاونیشتیمانیانم نازناوەکەیان بەدەستهێناوە، لەبەرئەوەیە هەرگیز ئاهەنگی مێژوویی پاڵەوانانم لە شانزلیزێ نەدیوە، تەنانەت لە خۆشترین خەونەکانمدا خەونم بەوەوە نەدیوە کە ئێستا تیایدا دەژیم، تەنها هەنگاوێکم ماوە”.

کۆمپانیای “نایک”ی ئەمریکیش لەتەواوی ڕیکلام و پۆستەرەکانی شاری پاریس دروشمی ” ساڵی ٩٨ بۆ تۆپی پێی فەرەنسا مەزن بوو، کیلیان لەدایک بوو” نوسیوە.

مباپێ لەمۆندیالی ٢٠١٨ و لەقۆناغی کۆمەڵەکان گۆڵی لەهەڵبژاردەی پیرۆ کرد، بەوەش بووە گەنجترین گۆڵکاری مۆندیال لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا، دواتر لەقۆناغی (١٦) گۆڵی لەسەر ئەرجەنتین تۆمار کرد و بووە گەنجترین هێرشبەر لە پاڵەوانێتی مۆندیال سێ گۆڵ تۆمار بکات، ئەوەش لەساڵی ١٩٥٨وە ڕووینەداوە، لەو ساڵەدا پیلێ-ی ئەفسانە لەتەمەنی ٢٠ ساڵیدا “هاتریک”ی لەسەر هەڵبژاردەی سوید تۆمار کرد.

مپابێ لەگەڵ گریزمانی هاوڕێی (٢٦ ساڵ و ١٠ ڕۆژە گریزۆ)، یەکەم و دووەم گەنجترین هێرشبەرانی مۆندیالن.

منداڵانی فەرەنسا مۆندیالی ١٩٩٨یان بەبیر دێت؟

ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری پۆڵاینی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت :” تەمەنم پێنج ساڵان بوو، دەمبینی باوکم ئاهەنگی سەرکەوتنی بۆ نازناوی ٩٨ دەگێڕا”، بەهەمان شێوە گریزمان و پۆگبا و کانتی و لوکاس هێرناندێز تەنها منداڵێک بوون لەمۆندیالی ١٩٩٨ و درکیان بە گەورەیی نازناوەکەی “زیزۆ” و هاوەڵانی نەدەکرد.

لەبەرامبەردا لۆریسی گۆلپارێز و مانداندا و عادل ڕامی و ماتیودی و گیرو تەمەنیان (١٠) ساڵان بووە و توانیویانە تاموچێژ لەسەرکەوتنەکانی “زیزۆ” و هاوەڵانی ببینن (ساڵی ١٩٩٨).

دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و خاوەنی نازناوی (٩٨) دەڵێت :” مباپێ نیشانی جیهانیدا کە چی پێدەکرێت…بەڵام دەتوانێت زیاتریش فێربێت”.

لەیاریی کۆتاییدا “گەوهەرە ئەسمەرەکەی پاریس” دەیەوێت بەرگی زێدان بپۆشێت و دووەم نازناو ببەخشێتە فەرەنسا، یەکەم بۆ بەدیهێنانی خەونی گەورەی گەلێک و دووەم بۆ هەڵکۆڵینی ناوی لەمێژووی تۆپی پێدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

تەنها کریستیانۆ نییە… بەدرێژایی مێژوو (٨) ئەفسانەی بیانی ڕوویان لە خولی ئیتاڵیا کردووە

خەڵک سپۆرت

پەیوەندیکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بە یانەی یوڤانتۆسەوە تائێستاش کەیسێکی کراوەیە و لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە باسی لێدەکرێت.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرای کردووە، “دۆنی پورتوگال” تاکە ئەفسانە نییە لە ئیسپانیاوە یاخود لەهەر خولێکی ترەوە ڕوو لەخولی ئیتاڵیا دەکات، بەڵکو دەبێتە ئەستێرەی ژمارە (٩) و پێش ئەو هەشت ئەفسانەی تر ئەم هەنگاوە مێژووییەیان ناوە، ناودارترینیان مارادۆنا و ڕۆناڵدۆن.

ئەمەش ئەو ئەفسانانەن کە لە خولەکانی ترەوە روویان لە ئیتاڵیا کردووە و خولەکەیان بەگشتی بوژاندۆتەوە:

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: لە هاوینی ٢٠١٨ لە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە ڕوویکردە یانەی یوڤانتۆس

  • دێیگۆ مارادۆنا: ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە لەساڵی ١٩٨٤ لە بەرشلۆنەی ئیسپانیەوە ڕوویکردە ناپۆلی

  • لۆتەر ماتیۆس: ئەفسانەی ئەڵمانیا و ناودارترینیان لە ساڵی ١٩٨٨ لەیانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد

 

  • ڕیڤاڵدۆ: یەکێکە لەباشترینەکانی بەرازیل و مێژووی تۆپی پێ و ساڵی ٢٠٠٢ لە بەرشلۆنەوە ڕوویکردە ئەی سی میلان

 

  • ڕۆناڵدینیۆ: جادوگەرەکەی بواری تۆپی پێ لەساڵی ٢٠٠٨ لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕوویکردە یانەی ئەی سی میلان

  • ڕۆناڵدۆ: دیاردەی تاقانەی تۆپی پێیە ناوداترینی جیهانە و ساڵی ١٩٩٧ بۆ ئینتەرمیلان یاریی کرد، دواتر لەساڵی ٢٠٠٦ لە ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە ئەی سی میلان

 

  • ساموێل ئیتۆ: بەورە ڕەشەکەی کامیرۆن لەساڵی ٢٠٠٩ لە بەرشلۆنەوە پەیوەندیکرد بە ئینتەرمیلانەوە، دواتر لەساڵی ٢٠١٥ لە ئێڤەرتۆنەوە گەڕایەوە و پەیوەندی بە سامپدۆریاوە کرد.

  • زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ: دوای یارییکردنی بۆ یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان، زەبەلاحەکەی سوید لەساڵی ٢٠١٠ لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی کرد بە یانەی ئەی سی میلانەوە.

  • دینیس بێرکامپ: لە ساڵی ١٩٩٣ ئەستێرە ئەکرۆپاتیەکەی هۆلەندا لە ئەیاکس ئەمستەردامەوە پەیوەندی کرد بە ئینتەرمیلانەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین