سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا گەیشتە عێراق



سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە هەژماری کۆمەڵایەتی X (تویتەر) بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی فەرمیدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و هاتنی بۆ عێراق دەکرێت و بڕیارە لە کۆشکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کۆببێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئیسپانیا تیەکێکە لەو وڵاتانەی  بەشدارە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و هەروها هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆش ئەرکیان پێ سپێردراوە.

چاوەڕوان دەکرێت، لەم سەردانەیدا، پێدرۆ سانچێز هاوکات لەگەڵ دیدارە فەرمییەکان، هێزەکانی وڵاتەکەشی لەعێراق بەسەر بکاتەوە.

دوو وڵاتی دیکە بۆ شنگن زیاد کران
پێشت دوو وڵاتی دیکە بۆ شنگن زیاد کران
سەرۆکی کۆریای باکوور: ئامادەکارییەکانی جەنگ خێراتر بکەن
دواتر سەرۆکی کۆریای باکوور: ئامادەکارییەکانی جەنگ خێراتر بکەن
ەیوەندیدار