سەرۆکی کۆریای باکوور: ئامادەکارییەکانی جەنگ خێراتر بکەن



سەرۆکی کۆریای باکوور حزبەکەی ڕاسپارد پەلە بکەن لە تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی جەنگ لە نێویشیاندا پێشخستنی زیاتری بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵاتەکە، داوای کردووە ئامادەکارییەکانی جەنگ لەسەرجەم بوارەکاندا خێراتر بکەن، کە بەرنامەی ئەتۆمی و بەرگری میللی وڵاتەکەشی دەگرێتەوە.

کیم لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی حزبەکەیدا کە لە کۆتایی هەر ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت بۆ داڕشتنی سیاسەتی ساڵی نوێ، هۆشداریی لە هەستیاریی بارودۆخی نیمچە دورگەی کۆریا داوە.

ئەم هۆشدارییەی سەرۆکی کۆریای باکوور دوای هەڕەشەکانی هەفتەی ڕابردووی کیم هات بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ئەگەرهاتوو ڕووبەڕووی هێرشی ئەتۆمی ببێتەوە.

کۆریای باشوور و ژاپۆن و ئەمریکا لە بەرامبەر هەڵکشانی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور، هاریکارییە سەربازییەکانیان پتەوتر کردووە و لەم مانگەشدا ژێردەریاییەکی ئەمریکا کە بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات گەیشتە کەناراوەکانی شاری بوسانی کۆریای باشوور.

کۆریای باکوور جێگیرکردنی چەکی ستراتیژی و وەك فڕۆکەی مووشەکهاوێژی بی 52ی ئەمریکی لە نیمچە دورگەی کۆریا بە هەڵسوکەوتێکی مەبەستداری ئەمریکا بۆ هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمیی لە ناوچەکەدا وەسفکرد.

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا گەیشتە عێراق
پێشت سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا گەیشتە عێراق
دراوێکی دیکە شوێنی دۆلار دەگرێتەوە؟
دواتر دراوێکی دیکە شوێنی دۆلار دەگرێتەوە؟
ەیوەندیدار